خەباتمیدیا: بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسەی جەواد ڕووحی، بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە سەرەڕای هەڕەشەی بەکرێگیراوانی ئەمنیەتی رژیم، دروشمیان دژی دەسەڵات وتەوە.
بە مەبەستی فشارخستنە سەر خانەوادەی ڕووحی، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاموول و ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە هەڕەشەیان لە سادق ڕووحی برای جەواد ڕووحی کردبوو..
شایانی باسە کە خاتوو فەرزانە بەرزەکار، دایکی عیرفان ڕەزایی لە ڕێوڕەسمی پرسەی جەواد ڕووحی ئامادەبوو، کە دوای ڕێوڕەسمەكە لەلایەن بەكرێگیراوانەوە گیراوە.