حەسەن جووجەگەڵوانی، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی پیرانشار کە دوای تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ئەردەبیل ئازاد کرابوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی داوە.
بەپێی زانیاریەکان، کاتێک خوشکی حەسەن چووبووە ژوورەکەی بۆ لە خەوهەستاندنی، دەبینێت ناوبراو مردووە.
ناوەندە حکوومەتییەکان ناچاریان کردوون خێرا تەرمی حەسەن ئەسپەردە بکەن و ڕێگەیان نەداوە تەرمەکە ببەین بۆ پزیشکی دادوەری و وتوویانە کە بە هۆکاری ڕاوستانی دڵ مردووە. لە كاتێكدا بنەماڵەی ناوبراو ڕایانگەیاندووە هیچ جۆرە
نەخۆشییەکی دڵی نەبووە".
ناوبراو خەڵکی پیرانشار و ئەندامی سپای پاسداران و فەرماندەی بنکەکەیەکی سپای پاسداران بوو كە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیراو بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا٠