پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

درۆکانی رۆحانی و کێشەی باندەکانی رژێم لە مەجلیس!

درۆکانی رۆحانی و کێشەی باندەکانی رژێم لە مەجلیس!
ئا: ئاویەر

رۆژی سێ شەممە 11ی خەزەڵوەر ئاخوند رۆحانی چووە مەجلیس و سێ وەزیری بۆ وەزارەتەکانی فێرکردن و بارهێنان، وەرزش و رێنوێنی "ارشاد"ی بە مەجلیسی رژێم پێشنیار کرد و سەرلەبەیانی و دوانیوەرۆ لەو بارەوە باس و وتووێژیان کرد.رۆحانی لە وتارێکی یەک سەعاتەدا وەک هەمیشە کەوتە درۆکردن سەبارەت بە هەڵاوسان و پەرەگرتنی ئابووری و

رۆژی سێ شەممە 11ی خەزەڵوەر ئاخوند رۆحانی چووە مەجلیس و سێ وەزیری بۆ وەزارەتەکانی فێرکردن و بارهێنان، وەرزش و رێنوێنی "ارشاد"ی بە مەجلیسی رژێم پێشنیار کرد و سەرلەبەیانی و دوانیوەرۆ لەو بارەوە باس و وتووێژیان کرد.

رۆحانی لە وتارێکی یەک سەعاتەدا وەک هەمیشە کەوتە درۆکردن سەبارەت بە هەڵاوسان و پەرەگرتنی ئابووری و... وە زۆر بێ شەرمانە ئیدعای ئەوەی کرد کە هەڵاوسانی سەرووی 40 لەسەدی بۆ یەک رەقەمی دابەزاندوەو دۆخی ئابووریشی چارەسەر کردوە. لە هەر جێگەیەکیش دەستی بەتاڵ دەبوو دۆخی خراپی کابینەی ئەحمەدی نژادی بیر دێنایەوەو ئەوەی دەکرد دەسمایەی خۆی. لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا رۆحانی ئەوجار باسی لە بابەتی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کرد و بە پێچەوانەی ئامارەکانی رژێم ئیدعای ئەوەی دەکرد کە ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە مەسەلەی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەکان و تەڵاق و جیابوونەوە هێندێ باشتر بوون.

لە بەرامبەر ئەم ئیدعا فریوکارانەیدا، لەلایەک هەولچی دەدا هەر چەندی بۆی دەکرێ گەندەکاری حکومەتەکەی کەم رەنگ نیشان بدا، لەوانەی ئیشارەی بە موچە بەرزەکان و دزی 8 هەزار ملیاردی وەزارەتی فێرکردن و بارهێنان نەکرد و لە ژێر ناوی ئەوەی وامە دواکەوتووەکان بە دزی دەزانێ‌ خۆی لە مەسەلەکە دزیەوە، سەیر ئەوەیە لەو پێوەندەدا بۆ رازی کردنی باندنی بەرامبەر و بێ دەنگ کردنیان، لەلایەک وتی ئاشکرا کردنی فەساد دەبێتە هۆی پەرەسەندنی و لەلایەکی دیکە ئیشارەی بە "سازمان موجاهیدین و شۆرای ملی مقاومەت" کرد و گوتی نابێ رێگە بدەین خەڵکی دیکە پشت بە قسە نادروستەکانی ناخۆی نیزام ببەستن و هوو لە نیزام بکەن و بەو شێوەی ترسی خۆی لە کارتێکەری ئاشکرا کردنەکانی موجاهیدین و شۆرا نیشان دا.

رۆحانی ئەو قسانەی لە کاتی بەناو ناساندنی سێ وەزیری پێشنیارکراو دەگوت کە هیچ پێوەندیەکی بە مەسەلەکەوە نەبوو بەجۆرێک کە چەند کەس لە ئەندامانی رژێم لە مەجلیس ئیشارەیان بەوە کرد و ناڕەزایەتیان لە لاریجانی دەربڕی کە بۆچی پێشی بەو قسانەی رۆحانی نەگرتووە؟

بەڵام سەبارەت بەوەی مەجلیس لە کۆتایی دا دەنگ بەو سی وەزیرە دەدا یان نا؟ هەندێ روونە کە باڵانسی هێز لە ئێستادا بە پێچەوانەی دەورەی پێشوو لە دەست باندی رەفسەنجانی رۆحانی دایە کە رێکەوتنیان لەگەڵ باندی لاریجانی دا هەیە بەو شێوەیە خامنەیی لە مەجلیس دا هێژموونیەکی ئەوتۆی نیە.

هەروەها رۆحانی لە قسەکانیدا هیچ ئیشارەیەکی بە گۆڕینی ئەو سێ وەزیرە نەکرد، بەڵام بۆ مسۆگەۆ کردنی پشتیوانی و کۆکردنەوەی دەنگ بۆ وەزیرەکانی وتی دوێ شەو لە کن خامنەیی بووم و سەبارەت بە بابەگەلی فەرهەنگی کە پێوەندی بەم سێ وەزارەتخانەوە هەیە قسەمان کردوە، بەو شێوە هەوڵی دا خامنەیی بێنیتە پشتی خۆی و سێ وەزیرەکەی. سەیرەکە ئەوەیە لەگەڵ ئەو هەموو هەولەی رۆحانی دا هەر ئەورۆ مەجلیس دژ بە رابردووی پاڵێوراوی پێشنیارکراو بۆ وەزارەتی وەرزش، بە قەولی راگەیەنەکانی رژێم شەونامە بڵاوکرایەوە.

راستیەکەی ئەوەیە کە نوێ کردنەوەی کابینە هیچ گرینگی و دەورێکی لە راستای گۆران و کەم کردنەوەی کێشەو قەیرانەکاندا نیە، دۆخەکە زۆر لەوە خراپترە کە بە گۆرانی چەند مۆرەیەک یان هەموو مۆرەکانی کابینە بتوانن کاریگەری لەسەر هەلومەرجی رژێم دانێن. ماوەیەک لەوەپێش زیباکەلام یەکێک لە مۆرە نزیکەکانی رەفسەنجانی گوتی: لە کاتێکدا هیچ پووڵێکمان نیە، وە بە دزی 8 هەزار ملیارد تمەنی کە نمونەی ئەو جۆرە دزیانە زۆرە هەموو شتێک دزراوە و هیچێک نەماوە، هەر کەسێکیش بێ ناتوانێ‌ هیچ کارێک بکات. لەوە گەرین هەر کەس دێ سەرەتا لە بیری پرکردنی گیرفانی خۆی و دزینی ماڵ و موڵکی خەڵک و سەرکوتی جەماوەرە. بەڵگە بۆ ئەو قسە ئەوەیە کە هەر لە کۆبوونەوەی ئەورۆی مەجلیس هەندێ لە ئەندامانی مەجلیسی رژێم لەوە نارازی بوون کە بۆچی لە رابردوو کارنامەی پارڵێوراوی وەزارەتی رێنوێنی "ئیرشاد" ئیشارەیەک بە کارکردنی لە ئیتلاعات و ئورگانە ئەمنیەتیەکاندا نەکراوە. ئەوە لە کاتێکدا رۆحانی و تێکرای ئەندامانی کابینەکەی مۆرەگەلی ئیتلاعات و هێزە سەرککوتگەرەکانی رژێمن کە وایە بۆ وەزارەتی ئیرشاد بەتایبەت مۆرەیەکی سەرکوتگەری ئیتلاعاتیان پێویستە.


8 ساڵ و 19 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درۆکانی رۆحانی و کێشەی باندەکانی رژێم لە مەجلیس!

درۆکانی رۆحانی و کێشەی باندەکانی رژێم لە مەجلیس!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران