سلێمان عەبدی، مامۆستا و ئەندامی لقی سەقزی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان، بۆ جاری دووەم لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن دەزگای قەزاییی رژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سلێمان عەبدی، مامۆستای خەڵکی سەقز، لەم دواییانەدا لە لایەن دادگای ئینقلابی رژیم لەم شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات" بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی ئایچی" لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی سەقزەوە، سزای هەشت مانگ زیندان و ٧٠ قامچی بەسەردا سەپێندرا.