سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، چەند ئۆتۆمبێلێکی تروریستی لە هێزی نیزامی و هێزە تایبەتەکانی رژیم، بە مەبەستی سەرکوت و تۆقاندن هەڵیانکوتایە سەر بەندەركولاهی و هەوڵی كۆكردنەوەی سووتەمەنییەکانی کۆگای سووتەمەنی ئەو ناوچەیە دا.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەو هێزانە بە دانانی خاڵی پشکنینیش دەستیان بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلدا گرتووە.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار ئەم ناوچەیە لەلایەن هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی بەکرێگیراوان هێرشی کراوەتە سەر و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بە شێوەیەکی نایاسایی گیراون.