یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرنامەی رۆحانی بۆ چارەسەری قەیرانی بێکاری!

بەرنامەی رۆحانی بۆ چارەسەری قەیرانی بێکاری!
ئا: ئاربەبا

بەرنامەی دەوڵەتی رۆحانی، بۆ هاندانی خاوەنکارەکان و بەشی خسوسی و تەعاونی بۆ راکێشانی هێزی کار لە نێو لاواندا، ئەگەر خاوەنکارەکان بۆ راکێشانی دەرچوانی زانستگا کە مەدرەکی لانیکەم کارناسیان هەیە، وەک رۆژکار هەنگاو هەڵگرن، لە دانی بەشی خاوەنکار و بیمەی بێکاری بۆ ماوەی دوو ساڵ بێ بەری دەکرێن!.

بەرنامەی دەوڵەتی رۆحانی، بۆ هاندانی خاوەنکارەکان و بەشی خسوسی و تەعاونی بۆ راکێشانی هێزی کار لە نێو لاواندا، ئەگەر خاوەنکارەکان بۆ راکێشانی دەرچوانی زانستگا کە مەدرەکی لانیکەم کارناسیان هەیە، وەک رۆژکار هەنگاو هەڵگرن، لە دانی بەشی خاوەنکار و بیمەی بێکاری بۆ ماوەی دوو ساڵ بێ بەری دەکرێن!. بە رواڵەت پێشنیارێکی باشە بۆ کەم کردنەوەی کێشەی بێکاری لاوانی خوێندەوار و دەرچووی زانستگا.

بەڵام پرسیار ئەوەیە رژێمیک لە سەر بۆ خوارەوە تەنیا بە دوای دزی و فزی و گەندەلیەوەیە چی بووە کە لە ناکاو بۆ چارەسەری بێکاری لاوان بەرنامە و پلان دەخاتە روو؟

وەڵامی ئەو پرسیارە لەلایەن راگەیەنەکانی باندی رەقیب دراوەتەوە و دەستی رۆحانیان ئاشکرا کردوە، بۆ وێنە هەواڵدەری مێهر لەو بارەوە نووسیویەتی:

ئەو خاڵەی کە لە بەرنامەکەی دەوڵەتدا سەرنج راکێشە وشەی "رۆژکارە" کە پێویستە سەرنجی پێ بدرێ، ئەو وشەیە مەجالێک بۆ خاوەنکار دەرەخسێنێ هەتا بە راکێشانی دەرچوانی زانستگا بەبیانووی فێربوونی کار، حەقدەست و موچەیان بۆ لەبەرچاو نەگرێ.

بەلێ ئاشکرایە ئەو بەرنامەی رۆحانی فریوێکی دیکەیە. رۆحانی دەیهەوێ بەو پلانە لە هەر دوو لا بخوا. لەلایەک بڵێ بە دوای چارەسەری کێشەی بێکاری لاوانی خوێندەوارەوەیە، لەلایەکی دیکە هەلی چەوسانەوەی ئەو لاوانە برەخسێنێ. چۆن؟ هەواڵدری مێهر وەڵامی ئەوەشی لایە: گونجاندنی مەرجی فێربوونی کار دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە خەریکی کار بێ بەڵام لە باری ماڵیەوە هیچ خێر و داهاتێکی پێ ناگا.

یانی لاوی خویندەوار دەبێ کارەکە بکات، بەڵام پووڵی تەواوی کار وەرناگرێ و ئەوەش هەلێکی دیکەیە بۆ دزینی ماف و حەقی لاوانی ئێران.

بەرنامەکانی ئاخوندانی فاسد و گەندەڵ بۆ هەموو کەس ئاشکرا بووەو کەس فریویان ناخوات و رق و تووڕەیی لاوانیش کەم ناکاتەوە. هەر لەبەر ئەوەیە رۆژنامەی حکومەتی جەوان 10ی خەزەلچوەر نووسی: چارەسەرەکانی دەوڵەتی رۆحانی ماشینی ئابووری بە رێگەیەکدا بردووە کە جوێیە لە رێگەچارەسەری پێویستیەکان و بێگومان ئەنجامیشی نابێ و ناتوانێ هەلی کار بۆ لاوان برەخسێنێ.

بەڵێ، ئاخوندان نە دەیانەوی و نەدەتوانن کێشەی بێکاری لاوان بەتایبەت لاوانی خوێندەوار ارسەر بکەن. لەبەر ئەوەی ئەو قەیرانە بەرهەمی سیستەمی گەندەڵ و بێزراوی ویلایەتی فەقیهە و پێکهاتەی گەندەڵ و دزی ئەو سیستەمە تەنها دزی و چەوسانەوە دەزانێ‌، ئەو بابەتەش وەها بۆتە روورەشی و مەترسی لەسەریان کە ئاخوند رۆحانی رۆژی 11ی خەزەڵوەر لە مەجلیسی رژێم دەپارایەوە کە ئاشکرا نەکرێ.

لاوانی ئێران دەزانن کە رێگەچارەی قەیرانی بێکاری چیە و سەرەتا دەبێ هەوڵی لە ریشەکێشانی بدەن بۆ ئەوەی قەیران و کێشەی بێکاریش چارەسەر بکرێ.


8 ساڵ و 20 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرنامەی رۆحانی بۆ چارەسەری قەیرانی بێکاری!

بەرنامەی رۆحانی بۆ چارەسەری قەیرانی بێکاری!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران