ڕۆژی ١٧ی خەرمانان حوسێن حوسێن پوور کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا چاوێکی لەدەستدابوو، لەلایەن هێزە ئەنیەکانی دەسەڵات گیراوە،
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی رابردوو ٢٠ی خەرمانان، دایکی حوسێن بۆ بەدواداچوونی دۆخ کوڕەکەی چووەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە نوورئاوای مەمەسەنی و هەر لەوێ دەیگرن و بۆ زیندانی کازروون دەگوازرێتەوە