90 لەسەدی خەڵکی ئێران چالاکی وەرزشی رێکوپێکیان نیە، 70 لەسەدیان قەڵەون، ئێرانیەکان لە خەمبارترین خەڵکانی جیهانن و ئێران لە دوای وەڵاتی عێراق دووهەمین وەلاتی خەمباری جیهانە.
ئەو ئامارە رۆژی چوارشەممە 12ی خەزەڵوەر لەلایەن جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی پزیشکی وەرزشی، جێگری لێکۆڵینەوەی وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی ئەنجومەتی هاوکاری "مەدەدکاری" رژێمەوە راگەیەندرا.
90 لەسەدی خەڵکی ئێران چالاکی وەرزشی رێکوپێکیان نیە، 70 لەسەدیان قەڵەون، ئێرانیەکان لە خەمبارترین خەڵکانی جیهانن و ئێران لە دوای وەڵاتی عێراق دووهەمین وەلاتی خەمباری جیهانە.
ئەو ئامارە رۆژی چوارشەممە 12ی خەزەڵوەر لەلایەن جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی پزیشکی وەرزشی، جێگری لێکۆڵینەوەی وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی ئەنجومەتی هاوکاری "مەدەدکاری" رژێمەوە راگەیەندرا.
هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا: لالە حاکمی سەرۆکی فدراسیۆنی پزیشکی وەرزشی لە کۆڕێکدا لە یەزد سەبارەت بە ئاماری نزم لەبارەی چالاکی وەرزشی خەڵکی ئێران قسەی کرد.
ناوبراو گوتوویەتی: بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی دیابت پێویستە چالاکیی لەش و چالاکی وەرزشی رێکوپێک 150 هەتا 250 دەقیقە بخرێتە بەرنامەی رۆژانەی هاوەڵاتیانەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری میزان، رەزا مەلەکزادە جێگری وەزارەتی تەندروستیش لە کونفرانسێکدا رایگەیاندوە کە نزیک بە 70 لەسەدی خەڵکی ئێران قەڵەون.
ناوبراو هەروەها ئیشارەی بەوە کردوە کە 10 لەسەدی خەڵک نەخۆشی دیابێتیان هەیە و 25 لەسەدی دیکە لە دۆخێکدان کە تا 10 بۆ 15 سالی داهاتوو تووشی دیابێت "شەکرە" دەبن.
مەلەکزادە هەروەها 50 لەسەدی هۆی مردن لە ئێرانی بۆ سەکتەی دڵ و مێشک گێڕایەوە کە ئەوەش لە کەمی و نارێکی خواردنەوە دروست دەبێ.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی رژێم لە درێژەدا دەڵێ 50 لەسەدی خەڵک کاتێک دەگەنە تەمەنی 55 ساڵ تووشی فشاری خوێن دەبن. هەروەها دەڵێ نزیک بە 70 لەسەدی کالۆری ئێرانیەکان لە شەکر پێکدێ کە ئەوەش هۆیەکی گرینگی بەرزبوونەوەی کێش و قەڵەویە.
حەسەنی موسەوی چێلک، سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاری رژێم لە وتەیەکدا ئیشارەی بەوەداوە کە ئێران دووهەمین وەڵاتی خەمباری جیهانە. لە درێژەدا دەڵێ بەپێی ئامارەکانی نەشە و گەشەی کۆمەڵایەتی کە لەلایەن رێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە، ئێران لە ریزی وەڵاتانی شاد دا نیە.
بەپێی قسەی ناوبراو، ئێران لە نێو 185 وەڵاتدا لە پلەی 105دا جێگەی گرتووە و لە ریزی خەمبارەکان لە خوارەوە لە پلەی دووهمدایەو لە دوای عێراق دووهەم وەڵاتی خەمباری جیهانە. رێژەی تێکچوونی باری رۆحی لە وەڵاتی بە پلەیەکی بەرز داناوە و گوتوویەتی لە هەندێ ناوچەی تاران تیچکچوونی باری رۆحی نزیک بە 80 لەسەدە بە دۆخێکێکی خراپ و قەیراناوی پێناسە دەکرێ.
بە پێی قسەی ناوبراو خەڵک سەبارەت بە چارەنووس و کێشەی دەورووبەریان بێ دەربەستن و ئەوەش بە نیشانەی کەم بوونەوەی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دادەنرێ.
سەرۆکی ئەنجومەنی مەدەدکاری رژێم، پەرەسەندنی زەواجی سپی، بەرزبوونەوەی تووشبوون بە نەخۆشی ئیدز و پێوەندی جێنسی، پەرەسەندنی مەوادی موخەدیر لە نێو ژنان و تووشبوونی منداڵان بە تاوان، بە نیشانەی قەیرانی کۆمەڵایەتی لە ئێران ناوبردوە. ناوبراو هەروەها هەواڵی خوداربوونی 200 هەزار کەس بە ئەلکول لە ئێران دا کە سزای قورسیش نەیتوانیوە بەربە پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە بگرێ.
کۆمەڵگەی ئێران بەهۆی سیاسەت و بەرنامەکانی دەسەڵاتدارانەوە تووشی چەندین کێشەو دیاردەی کۆمەڵایەتیەوە بووەو بە دەست ئەو دەردانەوە دەناڵێنێ.