بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئەكباتان; ئارمین ڕۆستەمی، برای دکتۆر ئایدا ڕۆستەمی، پزیشکێک کە بەهۆی چارەسەری خۆپیشاندەرانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەركوتكەرەكانی ڕژیمەوە شەهید کرا،گیراوە.
ئایدا ڕۆستەمی، پزیشکێکی ناڕازیی دانیشتووی شارۆچکەی ئەكباتان، لە كاتی ناڕەزایەتییەكان لە ماڵەكەی خۆیدا بریندارەکانی چارەسەر دەکرد، دوای چاودێری كردنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بێسەروشوێن كرا و دواتر تەرمەکەی بە دەرهێنانی چاوەکانی و شوێنەواری شکەنجەوە بە بنەماڵەكەی درایەوە.
شایانی باسە کە لە ماوەی رابردوودا ئارمین ڕۆستەمی بە بەردەوامی داوای خوێنی خوشکەکەی دەکرد.