رێکخراوی راپۆرتدەرانی بێ سنوور بەبۆنەی دووی نوامبر (12ی خەزەڵوەر) رۆژی نێونەتەوەیی "خەبات بۆ کۆتایی هێنانی تاوان دژ بە رۆژنامەوانان" لیستێکی لە ناوی ئەو کەسانە بڵاوکردۆتەوە کە دەڵێ دژمنانی ئازادی راگەیاندن لە سەرانسەری جیهانن، کە ناوی رێبەری رژێمی ئێران یەک لەو ناوانەیە.
رێکخراوی راپۆرتدەرانی بێ سنوور بەبۆنەی دووی نوامبر (12ی خەزەڵوەر) رۆژی نێونەتەوەیی "خەبات بۆ کۆتایی هێنانی تاوان دژ بە رۆژنامەوانان" لیستێکی لە ناوی ئەو کەسانە بڵاوکردۆتەوە کە دەڵێ دژمنانی ئازادی راگەیاندن لە سەرانسەری جیهانن، کە ناوی رێبەری رژێمی ئێران یەک لەو ناوانەیە.
رێکخراوی ناحکومی و نێونەتەوەیی راپۆرتدەرانی بێ سنوور دەڵێ: ئەو کەسانەی ناویان لە لیستی ساڵانەیدا هەیە رۆژنامەنووسان بەند و شکەنجە دەکەن، دەیانکوژن، راگەیەنەکان فیلتیر دەکەن و لەبەرامبەر ئازادیی راگەیاندندا بەتوندی هەڵسووکەوت دەکەن.
لەو لیستەدا ناوی 35 سەرۆکی وەڵات و رێبەری مەزهەبی و سیاسی و هەروەها گروپە تونداژۆ و رادیکاڵەکان لە خۆدەگرێ.
ئاخوند خامنەیی وەلی فەقیهی رژیم یەکێک لەو کەسانەیە کە ناوی لە لیستەکەی راپۆرتدەرانی بێ سنووردا هاتووە، کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا رۆژنامەوانان ئازار و شکەنجە دەدرێن.
بەپێی وتەی ئەو رێکخراوە لە ساڵی 2015 بەملاوە بەلانی کەمەوە 40 رۆژنامەوان لێکۆڵینەوەی لێ کراوە، و 15 کەسیان لێ زیندانی کراوە. هەروەها لە کاتی دەست بەکار بوونی وەکوو رێبەری رژێم تا ئێستا لانی کەم 400 رۆژنامەنووس و راگەیاندنکار زیندانی کراون و 500 رۆژنامەنووسیش بەناچار لە وەڵات هەڵاتوون. لە ئێستادا 24 رۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە زیندانەکانی رژێمدان.
لەو لیستەی راپۆرتەدرانی بێ سنوور ناوی ژماریەک لە هاوپەیمانەکانی رژێمیشی لەخۆ گرتووە کە بریتین لە: بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریە، حوسیەکانی یەمەن، بیکۆلاس مادورو سەرەککۆماری وێنێزوئیلا و ویلادمیر پۆتین سەروککۆماری روسیە.
رۆژی نێونەتەوەیی "خەبات بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و تاوان دژ بە رۆنامەنووسان" رۆژێکە کە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان خستوویەتە رۆژژمێری خۆیەوەو بەو ئامانجەی کە ناودێرکردنی ئەو رۆژە رای گشتی بۆ گرینگی دان بە هەڵسووکەوتی خراپ و توندوتیژی دژ بە رۆژنامەوانان و راگەیەنکاران راکێشێ.