دوو برای تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوەکانی حەسەن و حسێن چاكوچ و خەڵکی گوندی هۆلاكۆ خان (حوسێن ئاباد) سەر بە شاری میاندواو لە ١٢ی خەرمانانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراون. بەپێی راپورتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەم دوو برایە بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گیراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو گەنجە نییە.