٢٥ خەرمانانی ١٤٠٢، ساڵڕۆژی شەهید کرانی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی نگریسی ئاخوندییەوەیە. چەخماغەی ئەو شۆڕشە نوێیە کە لە ساڵەکانی ۷۸تا ۹۸دەستی پێکردو ئەمجارەیان زۆر بەهێزتر تەواوی ئێرانی گرتەوە و جیهانی گەیاندە هاوسۆزی و هاوخەمی و پشتیوانی لە شۆڕشی مافخوازانەی گەلانی ئێران بکا. پشتیوانیی خەڵکی چەندین ووڵاتی جیهان لەم شۆڕشە، کە بە دروشمی ژن ژیان ئازادی و درێژەدان ، چووە قۆناغێک لە نزیک بوونەوەی ڕوخانی ڕژیمی خوێنمژی ئاخوندی.
ئاپۆرای جەماوەری ناڕازی و لاوانی شۆڕشگێر لە زانکۆ و قوتابخانەو شەقامەکان ترسی لە دڵی کاربەدەستانی دەسەڵات دروست کرد.
شەقامەکان بە خوێنی سەدان لاوی ئازادیخواز سوور بوو. ڕژیم لە ترسی لە ناوچونی، شەپۆلی بێ وێنەی بەندکردن و زیندانی کردنی شۆڕشگێڕانی زیاتر کرد. زیندانەکان و هەموو دامەزراوە ئەمنییەکان پڕ بوون لە ژن و پیاوی مافویست و ناڕەزای کە چیتر ئامادە نین جینایەتی دەسەڵاتدارنی ئاخوندی قەبوڵ بکەن.
ڕژیم بەپەلە و بێ بەزەییانە دەستی بە لە سێدارەدانی بێ لە بەرچاوگرتنی سەرەتایی ترین ماڤی پارێزگاری کردن لە خۆ، و بە بوونی پارێزەر و وەکیل، ژمارەیەکی زۆری لە هاووڵاتییانی لە چاڵەڕەشەکانی بەندیخانەکانی بێ سەرو شوێن کرد. چاوی زۆریەک لە ئازادیخوازانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوێر کرد، گرتن و زیندانیکردن، شکەنجەدان و دەستدرێژی سێکسی بوونە کردەوەیەکی سەرەکی هێزە سەرکووتگەرەکان بۆ ترساندن و ڕوبەڕوبونەوەی ئازادیخوازان و گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران. بەڵام ئەو گشتە سەرکوت و جینایەتە نەک نەیتوانی دەنگی گەلانی ئێران کپ کات، بەڵکو توڕەیی خەڵکی دوو هێندە زیاد کردو ئەو شۆڕشە کەم وێنەیە تا ئەمڕۆ درێژی هەیە. سەرەڕای ئەوەی ڕژیم لە زۆریەک لە شارو ناوچەکانی ئێران بە تایبەتیش کوردستان چەکی قورس و جەنگی دامەزراندوو فەرمانی بە هێزە بەکرێگیراوەکانیدا تا دووبارە دەست بدنە کوشتن و بڕینی خەڵک، بەڵام نەیتوانی پێش بە جەماوەری بێزار لە ستەم بگرێ. جەماوەری کوردستان و ئێران لە پێناو پاراستنی خوێنی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژینا و خەباتی مافخوازانەی هەموو گەلانی ستەم لێکراوی ئێران، سەرلەنوێ شەقامیان داگیر کردەوە و بە مانگرتنە گشتێیەکان بە جەلادانی ئاخوندیان نیشاندا کە خەڵک لە هەڕشەکانی ئەوان ناترسن و پێداگرن بۆ گەیشتن بە ئازادی .