شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بێکاری، بەڵای گیانی خەڵکی ئێران!

بێکاری، بەڵای گیانی خەڵکی ئێران!
و: تەرەغە

کۆمەلگەی ئێران لە ئاگری بێکاری و هەزاران دیاردە کە سەرچاوەکەی بێکاریە دەسوتێن کە یەکەم قوربانی ئەو ئاگرەش لاوان و ژنانن. بێکاری لە ئاستێکدایە کە رۆحانی بەو هەموو لێزانیەی لە درۆ و دەلەسەو دووبارە کردنەوەی ئیدعای بێ بنەما سەبارەت بە یەک رەقمی کردنی هەڵاوسان و پەسەندنی ئابووری و زۆر شتی دیکەش، هەر کە بە بێکاری دەگا بە ناچار ئیشارە بە گۆشەیەک لە راستیەکان دەکاو ناتوانێ‌ لەبەری دەرێ و دەڵێ:

کۆمەلگەی ئێران لە ئاگری بێکاری و هەزاران دیاردە کە سەرچاوەکەی بێکاریە دەسوتێن کە یەکەم قوربانی ئەو ئاگرەش لاوان و ژنانن. بێکاری لە ئاستێکدایە کە رۆحانی بەو هەموو لێزانیەی لە درۆ و دەلەسەو دووبارە کردنەوەی ئیدعای بێ بنەما سەبارەت بە یەک رەقمی کردنی هەڵاوسان و پەسەندنی ئابووری و زۆر شتی دیکەش، هەر کە بە بێکاری دەگا بە ناچار ئیشارە بە گۆشەیەک لە راستیەکان دەکاو ناتوانێ‌ لەبەری دەرێ و دەڵێ: ئەگەر چی ئێمە لە مەسەلەی رەخساندنی هەلی کاردا دواکەوتووین و دەوڵەتیش لە ئێستادا توانای رەخساندنی لەسەرووی یەک ملوێن هەلی کاری لە ساڵدا نیە. بۆ گەیشتن بە رێژەی پێویست یانی یەک ملوێن و 200 هەزار کەس لانی کەم 50 هەزار کەس بێکار دەکرێن. "قسەکانی رۆحانی لە مەجلیس 11ی خەزەڵوەری 95"

یانی ئەگەر باوەڕ بە درۆ و دەلەسەکانی رۆحانیش  بەکەین،  هەموو ساڵێ 500 هەزار کەس بە ئاماری بێکارانی وەڵات زیاد دەکا.

بێکاری ئەوندە بەربڵاوەو کە ناڕەزایەتی و تووڕەییەکی یەکجار زۆری لێکەوتۆتەوە، لە هەر کۆبوونەوەیەکی ئاشکرای مەجلیسی رژێمدا هەر کام لە ئەندامانی مەجلیس تا دەچنە پشتی مایک، بۆ هێورکردنەوەی توورەیی بێکاران دەمێک باس لەسەر بێکاری و دۆخی ناوچەکەی خۆی لەوبارەوە دەکا. سەرنج بدەن:

گوڵمورادی نوێنەری مەجلیسی رژێم دەڵێ: بۆچی دەبێ لەو ناوچەی منی تێدا هەڵبژردراوم شارەکانی ماهشار، ئومیدیە، هندیجان و بەندەری ئیمام لەگەڵ ئەوەی لە باری ئابووری و پیشەسازی و تجارەتەوە ناوچەیەکی لەبارە بەڵام بێکاری بێداد بکا؟ ئایا ئەو دۆخە لە بێ بەرنامەیی و بێ بەڵێنی ئێمەمانانەوە نیە؟ (مەجلیسی رژێم 12ی خەزەڵوەری 1395)

مەحمودی شوکری نوێنەری مەجلیسی رژێم گوتی: ئاگادارکردنەوەی یەکەمی من بە وەزیری بەرێزی تەعاونی کار و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیە، زیاتر لە چوار پێنج مانگە کرێکارانی کارخانەی پێشەسازی داری ئەسالم حەقدەستیان وەرنەگرتووە، ئەو کرێکارانە بە چی دەیانەوێ بژین؟ ئاقای وەزیری زۆرجار کۆبوونەوەمان داناوە و بەدواداچوونمان کردووە بەداخەوە حەقدەستی ئەو کرێکارە ئازیزانە نادەن، لە من دەپرسن کە ئێمە بە چ داهاتێک بژین؟

ئاگادارکردنەوەی دووهەمی من بە وەزیری بەرێزی جیهادی کەشاوەرزیە کە زیاتر لە دوو ساڵە قەرەبووی زیانی بیمەی جوتیارانی ناوچەی ئێمە هێشتا نەدراوەو هیچ هۆیەکیش بۆ ئەو دواکەوتنە ناڵەن، تەنیا دەڵەن دەوڵەت بودجەی تایبەت نەکردوە، ئەگەر دەوڵەت حەقی بیمەی وەرگرتووە و ئێستا نایەوێ قەرەبووی جوتیاران بکاتەوە کەوایە دەبێ چی بکەن و بەچی دیسان کاری چاندن بکەنەوە؟ چ هاندانێکمان هەیە بۆ ئەو جوتیارانە بۆ ئەوەی دیسانەوە بەردەوام بن لەسەر کاری جوتیاری و داهاتی خۆیان لەچی وەدەست بێنن؟ لە کوێ دەتوانن پووڵ بێنن بۆ ئەوەی ژیانیانی پێ هەڵسووڕێنن؟ (مەجلیسی رژێم 12ی خەزەڵوەری 95)

قازیپوور نوێنەری مەجلیسی رژێم دەڵێ: بەجێی ئاسایشی پێشە، کرێکارەکان بە پێشێلکاری ئاسایش دەزانین لەکاتێکدا ئەو کرێکارە ئازیزانە لە وەرزەکانی کاردا کار دەکەن بەڵام زستان دەردەکرێن، حەقدەست و بیمەکانیان سەتاسەد دەبردرێ، لەگەڵ ئەنجامدانی کاری تاقەتپروکێن بە 50 ساڵ پێشوونەی کارکردن لە کانەکان بە زۆر پێشوونەی بیمەکانیان دەگاتە 20 ساڵ. چۆن چاوەڕوانیمان هەیە ناڕەزایەتی دەرنەبڕن؟ ساتێک خۆمان بخەینە شوێنی ئەوان کە بۆ وێنە هەموو رۆژێک دەچوویتە شوێنی کار لە ناکاو نیگابانەکە دەڵێ ئێوە دەرکراون و مافی هاتنە ژوورەوەتان نیە بۆ شوێنی کانەکە، ئەگەر ئێوە بوونایە چیتان دەکرد نوێنەرەکان؟

دەمانەوێ بزانین هۆی سەرەکی ئەو قەمچی لێدانانە چیە؟ بۆئەوەی پێشی پێ بگرین کە لە ناوچەکانی دیکەی وەڵاتی گەورەی ئێرانی ئیسلامی دووبارە نەبێتەوەو کرێکارە زەحمەتکێشەکان قەمچی نەخۆن.

14ی لەسەدی مردنەکان پێوەندیان بە کرێکارە ئازیزەکانەوە هەیە کە لە شوێنی کاردا دەکوژرێن بەڵام ئێمە ئەوانە بە شەهید نازانین. (مەجلیسی رژێم 9ی خەزەڵوەری 95)

دەبینن؟ کرێکارەکان وەدەر دەنێن، حەقدەستەکانیان نادەن، مافی بیمەکەی کە ساڵانیانی ساڵ لەو حەقدەستە کەمەی وەلا نراوە یەکجێ دەدزن، ئەگەر کرێکار بەو هەموو زەڵمە نارەزایەتی دەرنەبڕێ، کە هەم دەری دەکەن و قەمچی لێدەدرێ؟ ئایا 2 هەزار ساڵ پێش ئێستا هەڵسوکەوتی بەردەدارەکان لەوەی ئێستا خراپتر بووە؟ پێم وانەبێ! بەڵام ئاخوندە گەندەڵ و تاوانبارەکان بەو کارانە خەریکن توورەیی دەچێنن و ئاگری دەروونی کرێکاران دەدوورنەوە. ئاگرێک کە هەموو کۆشک و تەلانیان دەسوتێنێ و دەیانکاتە عیبرەت بۆ سەدان ساڵی دیکە.


8 ساڵ و 19 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێکاری، بەڵای گیانی خەڵکی ئێران!

بێکاری، بەڵای گیانی خەڵکی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران