ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەد مێهدی (کۆمار) کەرەمی، یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، نزیك بە یەك مانگی لە گرتنی بەسەر بردووە و تا ئێستاش لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشەڵڵا کەرمی تەنها یەک پەیوەندیی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ ئەندامانی خانەوادەکەی هەبووە و هەروەها لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش كراوە.