ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، هادی ڕەزایی خەڵکی گوندی میانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانی ١٤٠٢، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نگڵ"ی سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، بە ناوەکانی ماهان نەساجی، تەمەن ٢٧ ساڵ، موبین پەروین، تەمەن ٢٧ ساڵ و عادڵ (شاخەوان) میرزایی، تەمەن ٣۵ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتەوە گیراون، عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری قوروە و لوقمان بیداری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، هاوکات لەگەڵ یەکەم ساڵڕۆژی دەستپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە گیراون، هەروەها، ڕۆژی ٢٧ خەرمانانی ١٤٠٢، موحسین ئەسەدی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە.