غەزاڵە باقرنیا هاووڵاتی خەڵکی مەشهەد لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی، بە شەش ساڵ و نۆ مانگ و هەژدە ڕۆژ زیندانی تەعزیری سزا درا. ناوبراو مانگی جۆزەردانی ساڵی پێشوو بۆ ماوەیەک بەند کرابوو.
بەپێی هەواڵەکان ئەم هاووڵاتیە لەم کۆتاییانەدا لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی شاری مەشهەد لەسەربابەتی پێک هێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی، تەبایی دژ بە ئاسایشی گشتی بە سێ ساڵ و شەش مانگ و شانزە ڕۆژ حوکمی تەعزیری و لەسەر بابەتی تۆمەتی چالاکی ڕیکلام دژ بە ڕژیم بە حەوت مانگ و شانزە ڕۆژ زیندانی تەعزیزی و بەگشتی بە شەش ساڵ و نۆ مانگ و هەژدەڕۆژ زیندانی تەعزیزری سزا دراوە.
جێی باسە کە خاتوو غەزاڵە، ڕۆژی سێی جۆزەردانی 1402، لەلایەن هێزە تیرۆریستیەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەماڵەکەی خۆی لە مەشەهەد دەست بەسەر کرا. ئەم هێزانە وێڕای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر هەندێک کەل و پەلی تایبەتی ناوبراو گرتووە.