بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، باراک ئۆباما سەرکۆماری ئامریکا ڕۆژی پێنج شەشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ خۆری، بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکایەتیی دوو مەجلیسی سێنا و نوێنەران، بە جەخت کردنەوە لەسەر نائاسایی بوونی پەیوەندییەکانی نێوان رێژیمی ئێران و دەوڵەتی ئامریکا، دۆخی نائاسایی ئەو وڵاتەی سەبارەت بە رێژیمی ئێران بۆ ماوەی ساڵێکیتر درێژ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، باراک ئۆباما سەرکۆماری ئامریکا
ڕۆژی پێنج شەشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ خۆری، بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکایەتیی دوو مەجلیسی سێنا و نوێنەران، بە جەخت کردنەوە لەسەر نائاسایی بوونی پەیوەندییەکانی نێوان رێژیمی ئێران و دەوڵەتی ئامریکا، دۆخی نائاسایی ئەو وڵاتەی سەبارەت بە رێژیمی ئێران بۆ ماوەی ساڵێکیتر درێژ کردەوە.
سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو نامەیەدا باسی لەوە کردووە کە پێویستە فەرمانی ١٢١٧٠ لە ڕێکەوتی ١٤ی نوامبەر بەم لاوە لەبە چاو بگیرێت.
بڕیاری ١٢١٧٠ ی ئامریکا ١٠ ڕۆژ دوای هێرشی خوێندکارانی لایەنگری خەتی خومەینی کە هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ێمریکا و هەروەها بارمتەگرتنی دیپلۆماتەکانی ئامریکا دەرکراوە.
ئۆباما لە بەشێکی ئەو نامەیەدا ڕایگەیاندووەØ› ئەگەرچی ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە، بەڵام هەندێک لە سیاسەت و کردەوەکانی ئەو ڕێژیمە هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەر ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئامریکا حیساب دەکرێت.
دوای دوو ساڵ لە بە دەسەڵات گەیشتنی ڕێژیمی ئێران، لە ساڵی ١٣٥٩ی کۆچی خۆریدا، ڕێژیمی ئێران و دەوڵەتی ئامریکا بۆ کۆتایی هێنان بە پرسی بارمتەگیری لە باڵوێزخانەی ئامریکا لە تاران ڕێکەوتن، بەڵام هەندێک لە ناوەرۆکی ئەو ڕێکەوتنە هەتا ئێستاش دوای ٣٤ ساڵ بەڕێوە نەچووە و پێوەندەکان وەکوو خۆی ماوەتەوە.
ساڵی ١٩٧٩ی زایینی بەرانبەر بە ١٣٥٧جیمی کارتێر سەرکۆماری ئەو کاتی ئامریکا، سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران دۆخی نائاسایی ڕاگەیاند و ئەو دۆخە دواتر لە لایەن هەموو سەرکۆمارەکانی ئامریکاوە درێژ کراوەتەوەØ› ئەو گەمارۆیانە کە دەوڵەتی ئامریکا لە دەورانی سەرکۆماریی جیمی کارتێر بۆ یەکەم جار دژی ڕێژیمی ئێران پەسندی کرد، ڕێگریی لە چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئامریکا کرد.