لە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعات بۆ سەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی خوڕەمئاوا لە تاران، مەجید ڕەزایی بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دا و هاوڕێکەی ئیمان حەسەنوەند بە سەختی بریندار بوو.
ئەو هاووڵاتیانە دۆستی ئیمان هیممەتی بوون کە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا بە دەستی
بەكرێگیراوان لە تاران کوژرا.بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان لەم پێوەندییەدا: "مەجید ڕەزایی لە کاتی ڕاکردندا دوو فیشەک بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا
لە کاتی کوشتنی ئیمان هیممەتی، مەجید ڕەزایی لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی ماشەڵڵا مورادجانی، عەلی ئەمیری و بابەک کازمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی
حکوومەت بریندار بوون