پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکەکانی HDP و نوێنەرانی پارلەمان و هاولاتیانی کورد لە ترکیا مەحکووم دەکەین

دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکەکانی HDP و نوێنەرانی پارلەمان و هاولاتیانی کورد لە ترکیا مەحکووم دەکەین

لە کردەوەییکی قێزەون و دژ بە بنەماکانی دیموکراسی هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ترکیا هێرشیان کردە سەر بنکەو ناوەندو شۆێنی ژیانی هەردوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان بەریزان سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیگەن یۆکسەکداغ و ژمارەێکی دیکە لە ئەندامانی هەدەپ و لە رێگەی هێزی زۆری پۆلیس و هێزە ئەمنیەتیەکان، دەستبەسەر و راپێچی بەندینحانە کراون.

ئەو ڕەش بگیریە لەدوای لابردنی مافی پاریزراویی لەسەر ئەندام پەرلەمانەکانی حکوومەتی ترکیاوە دێ کە دەستی دەزگا ئەمنیەکانی بو گرتن و زیندانی کردنی ئەندام پەرلەمانەکان کردەوە. 

بیگومان ئەو روداوانە دەگەرێنەوە بو سیاسەتی نادیموکراتیک و خۆسەپێنی دەولەتی داد و گەشەپیدان و تا دێ ئەو بۆچوونە بە هیز دەبێ کە دەولەتی ئێستا بە جۆرێک ئاگاداری  کوودەتای سەربازی چەند مانگ لەوە پێش بووەو  بە فێل و بە مەبەست رێگەی لە بەڕێوە چوونی نەگرتوە تا کوودتای سەربازی دەستی ئاوەڵەتر بکات بۆ سەپاندنی ترس و تۆقان و سرینەوەی دەنگە ناکۆک و نەیارەکان و یەکدەست کردنەوەی دەولەت و دەسەڵات لەو وەلاتە دا.

لە هەل و مەرجی ئیستادا، ئەو جۆرە سەرکوت و هەڕەشانە، لە خانەی هەلەی کووشەندەی سیاسی جێ دەگرێ، کە ئەگەر بە شیوەی کاتی بەرژەوندی حیزبی بەدواوە بی بیگومان لەدریژ ماوەدا رووخانی پایەکانی دەسەلات و حوکمی داد و گەشەپیدانی بەدواوە دەبێ.

سازمانی خەبات ی کودستانی ئیران گرتن و زیندانی کردنی هاوسەرۆکانی هەدەپ و ئەندام پەرلەمان و هاولاتیانی کورد لە کوردستانی ترکیا بە بیانووی ناراست و نابەجێ و رێ تینەچووی وەک پشتیوانی ترۆر بە توندی مەحکووم دەکات و هاوکات داواکارە ناوەندە نیودەولەتیەکان لەراست ئەو پیشیلکارییە ئاشکرایانە بێدەنگ نەبن و رێگە بە کاری توندوتیژی نەدرێ‌ و هەڵۆێستی کاریگەریان هەبێ .

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داواکارە بە زووترین کات بەندکراوان ئازاد بکرین و کۆتایی بە هەلومەرجی هەرەشەو تۆقاندن و داپلۆسینەرانە لە ترکیا بێت.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

کومیتەی ناوەندی

4ی نوامبری 2016

8 ساڵ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکەکانی HDP و نوێنەرانی پارلەمان و هاولاتیانی کورد لە ترکیا مەحکووم دەکەین

دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکەکانی HDP و نوێنەرانی پارلەمان و هاولاتیانی کورد لە ترکیا مەحکووم دەکەین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران