ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی "جەوهەر فكری" خەڵکی سەقز بە تەقەی بەكرێگیراوانی حکوومەت لە سنووری شاری بانە بریندار بوو.
بەكرێگیراوانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە سنووری "هەنگەژاڵی"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لە ناوچەی پشتەوە بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.