ئەرسەلان پووریا جەوان خەڵکی شاری سنە و محەممەد محەممەدی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن ناوەندە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندیەوە بەندکراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو محەممەد محەممەدی تەمەن 23ساڵ و خەڵکی شاری بڵوان ئاوای سەر بە شاری دێولان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوە.
لەلایەکی دیکە، ئەرسەلان پووریا، تەمەن 43ساڵ و خەڵکی گوندی قاری سەر پارێزگای سنە، ڕۆژی هەینی 10ی خەرمانانی 1402 لەلایەن هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسداران بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتەسەری و بەندیان کردووە، کە لەئێستادا چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی وتەی خانەوادەی ئەرسەلان پووریا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەرماڵی ئەم هاووڵاتیە و بەندیان کردووە.
جێی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لە تۆمەت و شوێنی گیرانی ئەم دوو هاووڵاتیە لەبەردەست دانیە.