بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە، فدراسیۆنی عەرەبی مافی مرۆڤ، لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەی لە ئێعدامە بە کۆمەلەکانی زیندانیە ئێرانیەکان لە ساڵی 1988 بکا.
ئەو فدراسیۆنە پشتیوانی تەواوی خۆی لە بزوتنەوەی نێونەتەوە بۆ دادگایی کردنی سەرانی رژێمی ئێران بۆ ئەنجامی کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 1988.
بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە، فدراسیۆنی عەرەبی مافی مرۆڤ،
لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەی لە ئێعدامە بە کۆمەلەکانی زیندانیە ئێرانیەکان لە ساڵی 1988 بکا.
ئەو فدراسیۆنە پشتیوانی تەواوی خۆی لە بزوتنەوەی نێونەتەوە بۆ دادگایی کردنی سەرانی رژێمی ئێران بۆ ئەنجامی کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 1988.
ئەو فدراسیۆنە لەلایەک داوا لە کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بەتایبەت وەڵاتانی عەرەبی و ئوروپایی ئەندام لەو دوو ناوەندە و لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و کومیساریای بەرزی مافی مرۆڤ دەکا بۆ ئەوەی بڕیارنامەیەک پەسەند بکەن لە پیناو لیکۆلینەوەی نێودەوڵەتی لە پێوەند بەو ئێعدامانە و دادگایی کردنی بەرپرسانی ئەو جینایەتە. بۆ ئەوەی رژێمی ئێران سزای پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ وەرگرێ.
لەو راگەیەندراوەی فدراسیۆنی مافی مرۆڤدا هاتووە: بەهۆی ئەوەی ئەنجام دەرانی ئەو جینایەتە تا ئێستا سزا نەدراون و پلەی باڵایان لە رژێمی ئێراندا هەیە، هاندەرە بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر دژ بە خەڵکی ئێران و ناوچەکە.
هەروەها فدراسیۆنی عەرەبی بۆ مافی مرۆڤ داوای لە ئەنجومەنی هاوکاری وەڵاتانی عەرەبی کەنداو، یەکیەتی عەرەب، رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و رێکخراوە ناحکومیەکان،مافی مرۆڤی عەرەبی و نێونەتەوەیی کردوە کە بە توندی ئەو تاوانانەی رژێم کە بە پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامی و ئینسانیە و رێسا نێونەتەوەییەکانە مەحکوم بکەن و هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی هەم لە ناوچەکە و لە ئاستی نێونەتەوەیی دا لێکۆڵینەوە و سەرکۆنەی بەرپرسانی ئەو جینایەتانە بکەن بۆ ئەوەی دادپەروەری بۆ قوربانیانی ئەو کردەوانەی رژێم کە هیچ پشتیوانیەکی نێونەتەوەییان نیە جێبەجێ بکرێ.
ئاخوند خومەینی ساڵی 1988 بۆ ئێعدامی زیندانیانی سیاسی فتوایەکی دەرکرد کە لە ئەنجامی ئەو فتوایەدا لە ماوەی چەند مانگدا هەزاران زیندانی سیاسی لە سێدارە دران و لە گۆری بە کۆمەڵدا نێژران کە زۆربەیان ئەندامی رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران و هەروەها هێزە چەپەکان و چالاکانی سیاسی نەتەوە غەیرە فارسەکان بوون.
بەپێی ئەو نوارە دەنگیەی ئایەتوڵا مونتەزێری لە پێوەند بەو رووداوە لە ئوتی 2016 بڵاوکرایەوە، هاتووە لە نێو ئەو زیندانیانەی لە سێدارە دراون ژنی دووگیان و منداڵ کەم تەمەن بوونیان هەبووە.