پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گرتن و پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەلایەن رژیمی ئێرانەوە

گرتن و پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەلایەن رژیمی ئێرانەوە

لە بۆکان دوو برا دەسگیرکران

مریەم موقەدەسی زیندانی سیاسی لە مەرەخەسی بێ بەشکراوە

ئەفسانە بایەزیدی بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرایەوە

دوو هاوڵاتیی کورد حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا








لە بۆکان دوو برا دەسگیرکران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرلەبەیانی ئەورۆ شەممە ١٥ی خەزەڵوەری 1395 کۆچی، دوو برای خەڵکی  شاری بۆکان بەناوەکانی مستەفاو دیاکۆ شێخی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستگیرکران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزەکانی رژێم سەعات ٣ی بەرە بەیانی خانووی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان گەمارۆ داوە و دوای دەستگیرکردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستونەوە.

مریەم موقەدەسی زیندانی سیاسی لە مەرەخەسی بێ بەشکراوە

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری هەنگاو “هەنگاو”، مریەم موقەدەسی بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاو لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە، دوای تێپەڕینی ٦ ساڵ هێشتا لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە مافی مرەخەسی لێ زەوت کراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە لە بەندیخانەدا تووشی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بووە.

مریەم موقەدەسی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی و دوای لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و چەند چالاکی سیاسیی دیکەی کورد کە مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستانی لێکەوەتەوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و تۆمەتی “هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی رێژیمی ئێران”ی خرایە پاڵ.

 ئەو بەندکراوە کوردە دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

ناوبراو ئێستا ٦ ساڵە لە بەندیخانەی ئێڤیی تاران ڕاگیراوە و لە هەبونی مافی مرەخەسیش بێبەش کراوە.

ئەفسانە بایەزیدی بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرایەوە

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی پاریێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەفسانە بایەزیدی کە چالاکوانێکی خوێندکاری خەڵکی بۆکانە، بە بڕیاری ئەنجومەنی چاودێریی گرتووخانەی ناوەندیی کرمان بەهۆی دەرگیری لەگەڵ چەند بەندکراوێکی دیکە کە سووکایەتییان پێ کردووە، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ خراوەتە ژووری تاکەکەسییەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لە حاڵێکدا ئەفسانە بایەزیدی خراوەتە ژووری تاکەکەسییەوە، کەچی بەرپرسانی زیندان بەرگرییان لە بەندکراوانی دیکە کردووە.

دایکی ئەفسانە بایەزیدی بە ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستانی گوتووە “ئەفسانە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە زیندانی کرمان دەستبەسەرە و لە هەرچەشنە پەیوەندییەک لەگەڵ کچەکەم بێبەش کراوم و لەم ماوەیەدا تەنیا توانیومە دوو جار لەگەڵی قسە بکەم.”

بە گوتەی دایکی “ئەفسانە گوتوویە لەگەڵ بەندییە مەترسیدارەکان تێکەڵیان کردووم و شەوان هەتا بەیان لە ترس خەوم لێ ناکەوێ و دەڵێت “هەر جارە کە بەرپرسانی زیندان دەمبینن، پێم دەڵێن ئەوە هێشتا ماوی “کوردی دژە شۆڕش”.

ئەو کچە کوردە  بە تۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەری رژێم و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری رژێم لەلایەن دادگای رژێمی ئێران لە مەهاباد بە چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

دوو هاوڵاتیی کورد حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو،  دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە تاوانی دزی کردن لە یەکێک لە زێڕینگەرییەکانی ئەو شارەو کوشتنی کەسێک حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا.

سەرۆکی دەزگای دادی رژێم لە پارێزگای کرماشان لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس، باسی لەوە کردووە کە ئەو دۆسیە دەبێ بە زوترین کات تاوتوێ بکرێت.

بە وتەی "محەممەد ڕەزا عەداڵەت خواە" هاووڵاتییەکی دیکە هەر لە پەیوەندیی لەگەڵ دزی کردن لە زێڕینگەریەکدا بە زیندانی درێژ ماوە مەحکووم کراوە.

دەزگای قەزایی رژێمی ئێران بەبەردەوامی لەلایەن ناوەندە نێونەتەوەییەکانی وەک، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕێپورتێری تایبەتی ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و چاودێرانی مافی مڕۆڤەوە بە پێشێلکەری مافی مرۆڤ تاوانبار دەکرێت.


8 ساڵ و 16 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەلایەن رژیمی ئێرانەوە

گرتن و پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەلایەن رژیمی ئێرانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران