هەموو ساڵێک حکومەت لە راگەیاندنی رێژەی بێکاریدا درۆی بێ وێنە دەکا. بەو حاڵەش ئەو رێژەیەش کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ساڵەکانی 94، 10.8 و 95، 11.3 لەسەد راگەیەندراوە، تەئیدی ئەو بۆچوونە دەکا کە کێشەی کار و پیشە لە دوای هەڵگرتنی ئابڵوقەکان خراپتر بووە.
بەشی دووهەم:
5ـ شوغڵ
هەموو ساڵێک حکومەت لە راگەیاندنی رێژەی بێکاریدا درۆی بێ وێنە دەکا. بەو حاڵەش ئەو رێژەیەش کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ساڵەکانی 94، 10.8 و 95، 11.3 لەسەد راگەیەندراوە، تەئیدی ئەو بۆچوونە دەکا کە کێشەی کار و پیشە لە دوای هەڵگرتنی ئابڵوقەکان خراپتر بووە. لەو چوارچێوەدا حەتا ئەگەر راپۆرتی ناوەندەکانی سەربەحکومەت وەک "ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس" بکەینە بنەما، ژمارەی بێکاران 6.5 ملوێن کەسە کە رێژەی بێکاری دەبێتە 26 لەسەد.
سەرچاوە: بانکی ناوەندی رژیم
بەڵام کارناسانی سەربەخۆ و ئوستادانی رشتەی ئابووری لە ئێران بەپێی لێکدانەوەی خۆیان حەشیمەتی بیکاران بە زیاتر لە 10 ملوین کەس مەزەندە دەکەن.
موحسینی رەنانی ئوستادی ئابووری زانستگای ئیسفەهان دەڵێ: بەپێی حیسابات و لێکۆڵینەوەی دروست بێکاران 10 ملوێن کەسن. بۆچی دەبێ تێکڕای خوێندکارانی خوێندنی بەرز کە کار ناکەن بە بێکار هەژمار بکرێن. لە ئێستادا شاهیدی ئەوەین کە ئێران لە باری ئابووریەوە زۆر دابەزیوە. ئەگەر لە ساڵی 1384 هەتا 93 حەشیمەتی پیشەداری وەلات لێکبدەینەوە، ئاڵووگۆڕێکی ئەوتۆ بەدیی ناکەین.
شاردنەوەی رێژەی دروستی حەشیمەتی بێکاران لەلایەن دەزگاکانی رژێمەوە، بەو شێوەیە کە ئەو کەسانەشی لە حەوتوویەکدا یەک سەعات کاریان هەیە، بە پیشەدار هەژمار دەکرێ. بەو جۆرە پێناسە کردنی رێژەی بێکاری بە تەنیا بۆ دەرخستنی قەیرانی هێزی کار لە ئێران بەس نیە. بەڵکوو بەدەر لەوە دەبێ رێژەی چالاک بوونیش لەبەر چاو بگیرێ.
حەشیمەتی ئێران لە ساڵی 1395 زیاتر لە 79 ملوێن کەسە، تەمەنی کار کردن (10 بۆ 64) ساڵە کە دەکاتە حەشیمەتێکی 65 ملوێن. بەڵام حەشیمەتی چالاک 25.1 ملوێن کەسە.
مەبەست لە حەشیمەتی چالاک ئەو کەسانەیە کە هەم لە تەمەنی کاردان و هەم خوازیاری کار.
بەپێی ئامارەکانی سەرەوە، رێژەی چالاکی لە ئێران لە ساڵی 95 بەرامبەر بە 38.6 لەسەدە. هەروەها حەشیمەتی ناچالاکی ئێران دەبێتە 61.38 لەسەد.
حەشیمەتێکی 65 ملوێنی کە لە تەمەنی کاردان، دۆخێکیان بۆ ئێران هێناوەتە پێش کە لە زمانی حەشیمەت ناسی پێی دەوترێ "هەدیە". چوونکە بوونی حەشیمەتێکی وا بە مانای هەلێکی زێرینە بۆ هەڵکشانی ئابووری. بەڵام لە ئێرانی ئێستادا ئەو هەلە بەفیرۆچووەو زیاتر لە 61 لەسەدی ئەو حەشیمەتە ناچالاک کراون.
مەسعودی نیلی راوێژکاری ئابووری حکومەتی رۆحانی گوتوویەتی: لەم کاتەدا ئابووری ئێران لەسەر دوو بۆمبی سەعاتی گەورە دایە. یەکێک لەو بۆمبە سەعاتیانە رێژەی زۆریی حەشیمەتی ناچالاکە لەچاو حەشیمەتی چالاک. بۆمبی دووهەم بۆمبی نەخدینەیە. ئەو دوو بۆمبە سەعاتیە هێشتا چالاک نەبوون و کاتی تەقینەوەیان دیار نیە. حەشیمەتی ناچالاکی ئێرانی بەو سۆزەی بۆ حەشیمەتی چالاکیان هەیە دەژین وە بۆ ئەوەی خۆراگریان تەواو نەبێ پێویستە هەنگاوی کورت ماوە هەڵگیرێ.
6ـ راوەستان و تێکشکانی سیستەمی بانکی
بەرچاوترین گۆرانکاری لە ئابووری سیاسی ئێران لە یەک ساڵی دوای بەرجام تێکشکان و راوەستانی سیستەمی بانکیە.
ئەو رەوشە لە ئاکامی رەوتێکە کە 10 ساڵ لەوە پێش دەستی پێ کردوە. بەڵام پەرەگرتنی زیاتری لەم چەند مانگەی دوایی دا بووە هۆی ئەوەی کە ناوەندە فەرمیەکان بۆ یەکەم جار لە وشەگەلی راوەستان (Insolvency) وە تێکشکان (Bankruptcy) بۆ رەوشی سیستەمی بانکی بە کاردەهێنرێ.
بانکەکان تووشی کورت هێنانی سەرمایەو دابەزینی چۆنیەتی ماڵی بەرەوڕوو بوون. بەپێی راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی رژێم بەشی سەرمایە بۆ زۆربەی بانکەکان تەنیا 4 لەسەدە کە لە وەڵاتانی جیران ژمارەیەک لە نێوان 12 بۆ 19 لەسەدە. رێژەی قەرزی "دواخراو" و "وەرگرتنی گوماناوی" لە سیستەمی بانکی رژێمدا زۆر و بەرچاوە. دواخراوەکان بەو قەرزانە دەوترێ کە زیاتر 6 مانگ لە رێکەوتەکەی لای دابێ. وە وەرگیرانی گوماناوی بەو قەرزە دەگوترێ 18 مانگ لە رێکەوتی دانەوەی تێپەریبێ.
جەدوەلی ژێرەوە هەڵکشانی رێژەی دواکەوتنی قەرزی بانکەکان لە دەسەڵاتداری رۆحانی نیشان دەدا.
سەرەتای ساڵی 92: 67 هەزار ملیار تمەن
سەرەتای ساڵی 93: 72.6 هەزار ملیارد تمەن
سەرەتای ساڵی 94: 91.7 هەزار ملیارد تمەن
جێگری چاودێریی بانکی ناوەندی بەفرانباری 94 رایگەیاند کە رێژەی قەرزی دواکەوتووی بانکەکان 64لەسەدە. ئەو رێژە قەرزە کە زیاتر لە 60 هەزار ملیارد تمەنە، دەبێ بە نەبوو هەژمار بکرێ. بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە پێکهاتەی قەرزە راوەستاوەکانی بانکەکانی وەڵات بەو شێوەیە: 21 لەسەد ئەو قەرزانەی لە ریکەوتەکەی لای داوە. 13 لەسەد ئەو قەرزانەی دواخراوە و 44 لەسەد ئەو قەرزانەی بە گومان لە وەرگرتنەوەیان هەیە.
هۆی جیاجیا سەرچاوەی ئەو گەندەڵیە گەورەن لە سیستەمی بانکی دا:
- ئەو وامە سیاسیانەی بە سپای پاسداران یان سەرانی رژێم دراوەو ئامادە نین بیاندەنەوە.
-چاوپۆشی بانکەکان لە قەرزی حکومەت
- ئەو زەوی و بینایانەی لەلایەن بانکەکانەوە کردراون و لە ئێستادا بەهۆی دابەزینی بازاری زەوی خانووبەرە، راوەستاوە.
- هەروەها چالاکی بونگاداری بانکەکان کە بە خاوەنداری کردنی ژمارەیەکی زۆر لە شیرکەتەکان سەرمایەی ماڵی خۆی بلوک کردوە.
لەو رەوشەدا بانکەکان سوی سپاردەکان بە بەرزی رادەگرن بۆ ئەوەی بە راکێشانی سپاردەکان خۆیان بەهێز بکەن. هەندێ لە بانکەکان هەتا 30 لەسەد سو دەدەن. شایانی باسە کە سوی سپاردەکان لە وەڵاتێکی وەکوو فەرانسە کەمتر لە یەک لەسەدە. لە مانکی جۆزەردانی ئەو ساڵ بەپێی فەرمانی بانکی ناوەندی ئەو رێژەیە بۆ 18 لەسەد دابەزی. بەڵام بە بوونی لانی کەم شەش هەزار دامەزراوەی ماڵی ناقانوونی لە ئێران، دوورە ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی سەرکەوتوو بێ. ئەو سوە نائاساییانە بۆتە هۆی ئەوەی کە نەخدینەکانی وەڵات رژابێتە بانکەکان و شیرکەتەکانی بەهەمهێنان لێی بێ بەش بن. لە نەتیجەدا سیستەمی بانکی لەلایەک ناتوانن دەوری خۆیان لە دانی وام بە بونگاو ناوەندە بەرهەمهێنەکان بگێڕێ، لەلایەکی دیکە بە راکێشانی نەخدینە بۆتە هۆی داکشانی ئابووری. ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس لە راپۆرتێکدا لە جۆزەردانی 95 لە ژێر ناوی " خەسارناسی سیستەمی بانکی" تیشکی خستۆتە سەر سەرمایەکان، قەرزەکان، دارایی بانکەکان و لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی سیاسەتگوزاری پووڵی لە ئێران، مانای رەوشی راوەستان و تێکشکان لە روانگەی قانوونی بانکی ئێران و سەرچاوە نێونەتەوەییەکان نیشان دەدا کە "سەرمایەی بانکەکان بەسەندەیی قەرزەکان ناداتەوە". لە یەکێک لە جەدوەلەکانی بەندی نۆهەمی ئەم راپۆرتە کە لە خوارەوە دەیبینین، کارکردی سیستەمی بانکی نیشان دەدرێ.
ئاکامی ئەم راپۆرتە:
بەپێی بەڵگەکان ئەگەر لە ئێستادا بانکی ناوەندی بیهەوێ بە کردەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی بانکەکان بکات دەبوو زۆرێک لە بانکەکانی وەڵات بە یەکسان نەخدینەیان پێ بگات و قانوونی بانکی بە یەکسان پەیرەو بکردایە. ئاشکرایە لە سیستەمی بانکی وەلاتدا ئەوە پەیرەو نەکراوە. لە ئێستادا بانکی ناوەندی خەریکی بەرنامەیەکە بۆ یەکخستن، هەڵوەشان و چاکسازی لە پێکهاتەی بانکەکاندایە بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی بانکەکان، وە روون بێتەوە کە کام دامەزراوە و بانک یەکخرێن.
7ـ قەرزداری حکومەت
پرسیارێکی گرینگ کە دێتە پێش ئەوەیە کە بۆی لە ئێراندا حکومەت پشتویانی بانکەکان ناکا؟ ئەو پشتیوانیە دەکرێ وەک ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ساڵی 2008 بۆ کرینی داراییە نەخۆشەکانی بانکەکان بێ. ئەو شێوە هەنگاوەی حکومەت لە باری ماڵیەوە لە بانکەکان پێویستیەکی حەیاتیە. بەڵام لە ئێستادا ئێران حکومەتیش بێ پووڵە. 6ی بانەمەڕ وەزیری دارایی عەلی تەیب نیا گوتی: قەرزداری حکومەت لە 500 هەزار ملیارد تمەنیش تێپەریوە. بە ئەگەری زۆر تێکڕای پرۆژەکانی ئاوەدانی راگیراوە. بەپێی دوایین ترازنامەی بانکی ناوەندی لە بانکەکان، قەرزداری حکومەت بە بانکەکان تا کۆتایی 1394 هەتا 121 هەزار ملیارد تمەن گەیشتوە. ئەو رێژەیە لەچاو دەورەی هاوشێوەی ساڵی پێشوو هەڵکشانی 17 لەسەدی نیشان دەدا. لە مانگی بەفرانباری رابردوو حکومەت توانای دانی موچەی کارمەندانی خۆیشی نەبوو، وە لە بانکی ناوەندی قەرزی کردوە .