نەبیل زارعی، هاووڵاتیەکی بەهایی و خەڵکی قوروە، لەم کۆتاییانەدا لەلاین ناوەندە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم 14ڕۆژ لە بەندیخانەی ئەم ناوەندە سەرکوتکەرەدا بووە و دواجار،بەدانانی بارمتە هەتا کۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگاییەکان ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی چوار شەممە ۱۲ی ڕەزبەری 1402، نەبیل زارعی، هاووڵاتی بەهایی خەڵکی قوروە، دوای تێپەڕینی دوو حەفتە گیران، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، سێ لاپەڕەی ئینستاگرامی نەبیل زارعیان وەستاندووە. ناوبراو پێشتر لەم لاپەڕانەی خۆیدا، بابەتی گەشتیاری بڵاو دەکردەوە.
جێی باسە کە هیچ زانیاریەک لە سەر بابەتی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیە کوردە بەهاییە و دۆخی یاسایی پەروەندەی ناوبراو لەبەردەست نیە.
شایەنی باسە کە نەبیل زارعی، ڕۆژی چوار شەممە 22ی خەرمانانی 1402ی هەتاوی، لەشاری قوروە لەلایەن هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژیم بەند کراو هەتا ئێستا هەواڵی گیرانی لەلایەن ڕاگەیاندنەکان بڵاو نەکراوەتە.