ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن مەردانی"، تەمەن ٦٥ ساڵ و "لوقمان پیشیار"، تەمەن ٥٨ ساڵ، خەڵکی بۆکان، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان لە بەنیخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزران
ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی بەندکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەیان بێبەری کرابوون.
شەوی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژ، ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە بە ناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بەندر کران و تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری بەندکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە