بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجییەکان، هێزە بەناو ئەمنییەکانی پەروەردە و فێركردن لەگەڵ تیمێک لە بەكرێگیراوانی ئەمنی چوونەتە هونەرستانی (عروە الوثقی) ئەو شوێنەی ئارمیتا لێی دەخوێنێ.
بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی هەڕەشەیان لە قوتابییان و هاوڕێیانی ئارمیتا كردووە کە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو نەدەن.
بەکرێگیراوانی ڕژیم هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری هەر زانیارییەکدا و بەتایبەت دانانی وێنەی ئارمیتا مامەڵەی توندیان لەگەڵ دەکرێت.