بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ۱۳ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ی هەتاوی، شەهین ئێبراهیم زاد، تەمەن ۲۱ ساڵ ودانیشتووی گوندی گولان سەربە شاری سەردەشت، لە لایەن غەفوروری باوکی و هەژار مامی سەرەتال لێیدراوە و خنکێنراوە و بەم هۆیەش گیانداوە.
شایەنی باسە، ناوبراو سەرەرای دژایەتی باوکی،مێردی بە کوڕێک کە دڵخوازی خۆی بوو کردبوو، بەڵام دوای دوو ساڵ پێکەوە ژیان لە مێردەکەیی جیا دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی.
هەروەها بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، شەهین ئێبراهیم زادە دوای جیا بوونەوە لە مێردەکەیی جارێکی دیکە داواکاری هەبوە و بەهۆی پەیوەندی لە گەڵ داواکارەکەی لە لایەن ئەندامانی خانەوادەکەیەوە کوژراوە.
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ "یگانە ڕۆستەمی" تەمەن ۲۳ ساڵ وخەڵکی شاری مەحەلات سەر بە پارێزگای مەرکەزی، لە لایەن خاڵی بە تەقەی ڕاستە وخۆ کوژرا.
هەروەها ناوبراو، بۆ دۆزینەوەی کار ڕوێشتووە بۆلە ڕێگەی شاری تاران و لە کاتی دابەزینی لە پاسی شاری قوم لە لایەن خاڵی "ئەحمەد ئێسماعیلی" لە نزیک شاری مەحەلات چەند گوللەیەک لە سەری دراوە.
شایەنی باسە، کە یگانە ڕۆستەمی دوو ڕۆژ پێش کوشتنەکەی لە مێردەکەی جیا بووەتەوە و تەرمەکەی ڕۆژی پێنج شەممە ۱۳ی ڕەزبەر لە گۆڕستانی "ئێمامزادە ساڵح" ی شاری مەحەلات بە خاک دەسپێرن.