مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوەو سەبارەت بە بەستنی ڕێگای مەولەوی عەبدولحەمید بۆ مزگەوتی مەکی لە زاهیدان و گەمارۆدانی ئەم شوێنە لەلایەن هێزە بەکرێگیراو و سەرکوتکەرەکان، داوای لە خەڵکی زاهیدان کرد بۆ مزگەوتی مەکی بچن. ناوبراو لە ڕاگەیندراوەکەدا وتوویە:
سڵاوی خوداتان لێبێ!
بە پێی ئەو هەواڵەی ئێستا بە ئێمە گەیشتووە
هێزە نیزامییەکان بە دانانی خێمە ڕێگای شێخولئیسلام مەولانا عەبدولحەمید بۆ مزگەوتی زاهیدانیان گرتووە.
داوا لە هەموو هاووڵاتیانی زاهیدان بە ژن و پیاو دەکەم بە هەر شێوەیەک بگەنە مزگەوتی زاهیدان و مەکی، بۆ ئەوەی ئەو پیلانەی ڕژیم پووچەڵ بكەنەوە.
وریایی بە ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی دەدەین، ئەگەر بچووکترین مەترسیش لەسەر مەولەوی عەبدولحەمید بێ، ڕۆڵەكانیان نەک هەر بەلووچستان، بەڵکوو هەموو شوێنێكی ئێران دەکەنە گۆڕستانی ئێوە.