زانیار تەندرو; لاوێکی ناڕازییی کورد کە لە شۆڕشی ژینادا بە گولـلەی بەکرێگیراوانی خامنەیی چاوی بریندار بوو، بە بڵاوکردنەوەی ستۆرییەك لە ئینستاگرامی خۆی,ڕایگەیاند کە پزیشکەکانی لەدەستدانی چاوی ڕاستی ناوبراویان پشتڕاست کردۆتەوە.
زانیار توندڕەو خوێندکارێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی پیرانشارە، پێشتر لە کاتی ڕۆشتنی لە تورکیاوە بەرەو ئورووپا لە ئاوەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسەوە گیرا و دیپۆرتی توركیە كرایەوە.
ناوبراو لە کاتی بەندکرانی لە کەمپی دیپۆرتی لە ئیزمیر لە تورکیا لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویست بێبەش کرا و ئەمەش زیانێکی قەرەبوو نەکراوەی لە چاوە بریندارەکەی دا.