ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆلینەوە لە دۆخی ئارمیتا گەڕاوەند، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە شاندێکی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی پسپۆڕ بچنە ئێران تا لێكۆڵینەوە لە دۆخی ئەم کچە تەمەن ١٦ ساڵەیە بكەن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "بەڵگەکان نیشاندەری ئەوەن کە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران دۆخی ئارمیتا پەردەپۆش دەکەن". "ئەو کچە لە لایەن یەکێک لە جێبەجێکارانی یاسای حیجابی زۆری لە ئێراندا لێی دراوە".