یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خەبات هێرشی فیزیکی بۆ سەر ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات هێرشی فیزیکی بۆ سەر ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات
دەنگی خەبات ی کوردستان

 

جەماوەری كوردستان!

ناوەندە جیهانیەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ!

 

بە داخەوە جارێكی دیكە هێزە سەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی، تاوانێكی دیكەیان لە شاری تاران بەرانبەر كچه‌ کوردێکی دیکه‌ی خەڵكی شاری كرماشان ئەنجامدا.  

ڕۆژی یەک شەممە، ٩ی ڕەزبەر، ئارمیتا گراوەند کچە کوردی خەڵكی کرماشان كە لە شاری تاران بە مەبەستی خوێندن نیشتەجێی یە، بە بیانوی ڕەچاو نەگرتنی حیجاب، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی دەسەڵاتدا و دیكتاتۆرله‌ ئێران دەدرێته‌ بەر هێرش و لێدان و بە سەختی برینداری دەكەن و بە هۆی تێكچوونی تەندروستی دەبرێتە نەخۆشخانەی هێزە چەكدارەكانی ڕژیم بە ناوی فەجر.  

دەسەلاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی بە هۆی مەترسیان لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان لە كوردستان و سەرانسەری ئێران هەڕەشەیان لە خانەوادەی ئارمیتا كرد كە لە سەر هەلو مەرجی كچەكەیان، زانیاری بڵاو نەكەنەوەو هەروەها بۆ رێگەگرتن لە خرۆشانی جەماوەر هێزە بەكرێگیراوەكانیان خستە حاڵەتی ئامادە باشیه‌وه‌.

هەر بە پێی زانیاریەكان ڕێگە لە سەردانی كەس و كاری ئارمیتا و هاوڕێ و هەواڵنێران بۆ نەخۆشخانە ده‌کرێ و ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ که‌سێک له‌ بارودۆخ و ته‌ندروستی ئارمیتا ئاگاداربێ. جێگەی باسە تا ئێستا چەندین كەس لە هاوكەلاسیەكان و ناسیاوانی ئارمیتا زیندانی كراون و هەروەها هەڕەشە لە خانەوادەو خزمانی كراوە كە هیچ جۆرە لێدوانێك بۆ ناوەندەكانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە هەلومەرجی ئارمیتا نەدەن.

ئەم كردەوە دڕندانە‌ی، هێزە سەركوتگەرەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی هاوشێوەی هێرش بۆ سەر ژینا ئەمینی كچە كوردی سەقزی لە تاران و شەهید كردنی لە ساڵی رابردوو بوو. دوپاتكردنەوەی جینایەت و هێرش بۆ سەر هاونیشتمانیانی كوردستان و بۆ سەر تێكرای چالاكانی سیاسی و مەدەنی لە ئێراندا دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر لە ئێراندا تەنیا بە هەڕەشە و تۆقاندن وبەردەوام بوون بە جینایەت، درێژە بە دەسەڵاتی ناڕەوایان دەدەن.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە گەڵ مەحكوم كردنی هیرش بۆ سەر ئارمیتا گراوەند و تێكڕای تێكۆشەران و چالاكانی مەدەنی و بە تایبەت ئافرەتانی شۆڕگێڕو كچان و ژنانی خەباتكار،داوا لە ناوەندە جیهانیەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان ووڵاتانی خاوەن هێز لە جیهان دەكات بۆ ڕزگاركردنی گیانی ئارمیتا گراوەندی و تێكڕای ئافرەتان و و ژنانی تێكۆشەرو چالاکانی سیاسی و مەدەنی هەوڵ و تێكۆشانیان پەرە پێبدەن.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

كومیتەی ناوەندی

هەینی 14 ی ڕەزبەری 1402 ی كۆچی خۆری


1 ساڵ و 1 مانگ و 17 ڕۆژ و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات هێرشی فیزیکی بۆ سەر ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات هێرشی فیزیکی بۆ سەر ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران