رۆژی هەینی رێکەوتی 14ی خەزەڵوەری 1395 هەیئەتێکی رێبەرایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگە سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد. بە مەبەستی رێزگرتن لە شەهیدانی سوورخەڵاتی لە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هەیئەتێکی رێبەرایەتی بە سەرپەرشتی
رۆژی هەینی رێکەوتی 14ی خەزەڵوەری 1395 هەیئەتێکی رێبەرایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگە سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد. بە مەبەستی رێزگرتن لە شەهیدانی سوورخەڵاتی لە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هەیئەتێکی رێبەرایەتی بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بیهروز ئەردەلان کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات سەردانی چەندین گۆرستانیان لە ناوچەی سلێمانیان کرد کە چەندین شەهیدی سازمانی خەبات ی کوردستانی تێدا بە خاک سپێردراوە.
ئەو گۆرستانانەی سەردانیان کراوە بریتین لە گۆرستانی شێخ ئەحمەدی هیندی ، گۆرستانی کەڵەکن، گۆرستانی عەواڵ، گۆرستانی بەکرەجۆ و بە شاخەێک گۆڵ و فاتیحایێک لەسەر گۆری شەهیدانی سازمانی خەبات رێزیان لێگیرا.