سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە گرتنی سەفا عائێلی، خاڵۆی شەهید ژینا ئەمینی، چارەنووسی ناوبراو هەروا ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خانەوادەی سەفا عائێلی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە دۆخ و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە سەقز و سنەیان کردووە بەڵام وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووەتەوە.
سەفا عائێلی تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوە و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی دەسەڵات لە سنە ڕاگوێزراوە.