لۆرن بۆبێرت; ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لەسەر هەژماری ئێکس کاردانەوەی بەرامبەر بە نەرمی نواندنی حکوومەتی بایدن و دانی شەش میلیار دۆلار بە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران دەربڕی.
ناوبراو هەروەها نووسیویەتی: ئەمڕۆ شاهیدی ئەوپەڕی سیاسەتی تەواو نابەرپرسانەی بایدنین بەرامبەر ئیسرائیل بوین کە شەش میلیار دۆلاری گەیاندە تروریستەکانی رژیمی ئێران. ئێستا ئەنجامەکانی دەبینین.