یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!
و: جەخەتوو

8ـ راوەستانی پیشەسازی

لەنێوچوونی واحیدەکانی بەرهەمهێنان لە ئێران وەک دەبینین رۆژانە کارخانەکان دادەخرێن و کرێکارەکان بێکار دەکرێن، بۆیە پێویست بە باس کردنی زیاتر ناکا. لە سەرەتای خاکەلێوەی ئەوساڵەوە خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم گوتی: 60 لەسەدی کارخانە و واحیدەکانی بەرهەمهێنان لەکار کەوتوون. شیی کەرەوان وای بۆ دەچن کە رێژەیەکی زۆری واحیدەکانی بەرهەمهێنان یان راوەستاون یان چالاکیان بۆ دوو لە سەر سێ دابەزیوە.

بەشی سێهەم:

 

8ـ راوەستانی پیشەسازی

لەنێوچوونی واحیدەکانی بەرهەمهێنان لە ئێران وەک دەبینین رۆژانە کارخانەکان دادەخرێن و کرێکارەکان بێکار دەکرێن، بۆیە پێویست بە باس کردنی زیاتر ناکا. لە سەرەتای خاکەلێوەی ئەوساڵەوە خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم گوتی: 60 لەسەدی کارخانە و واحیدەکانی بەرهەمهێنان لەکار کەوتوون. شیی کەرەوان وای بۆ دەچن کە رێژەیەکی زۆری واحیدەکانی بەرهەمهێنان یان راوەستاون یان چالاکیان بۆ دوو لە سەر سێ دابەزیوە.

کارنامەی وەزارەتی پیشەسازی لە ساڵی 1394 (لە جۆزەردانی 1395 بڵاوکراوەتەوە)، لەگەڵ ئەوەی راپۆرتەکانی حکومەت لە ئێران بۆ شاردنەوەو کەمرەنگ کردنەوەی رێژەی دروستی قەیران و کێشەکانە، بەڵام کارناکەنە سەر ئەو راستیەی کە پیشەسازی ئێران لە یەک ساڵی رابردوودا داکشانی زۆری بەخۆوە بینیوە.

بەپێی راپۆرتەکەی حکومەت رێژەی هەڵکشانی بەشی پیشەسازی لە ساڵی رابردوودا 2/2 بووە. جەدوەلی خوارەوە گوڵبژێرێکی ئەو راپۆرتە نیشان دەدا:

رەوشی بەرهەمهێنانی کەل و پەلی پیشەسازی لە ساڵی 1394

 

سەرچاوە: وەزارەتی پێشەسازی و مەعدەن و تەجارەت، بڵاوکراوەی جیهانی سەنعەت 26ی جۆزەردانی 95

گەورەترین کێشەی واحیدەکانی پیشەسازی لە ئێران (کەمی نەخدینە، بێ بازاری، کێشەی هاوبەشەکان، گرانی مەوادی سەرەتایی، تێکچوونی دەزگاکان، بوروکراسی گەندەڵی دەسەڵاتداران، زۆری قانوون و رێسا دەست و پێ گیرەکان و هاوردەکردنی بە لێشاوی کەل و پەلی کەرەکی).

بەرپرسانی رژێم دەڵێن: شارۆچکە پیشەسازیەکان بوونە شاری ئەرواح و لەلایەن واحیدەکانی پیشەسازی بۆ وەدەستهێنانی داهات، کراون بە ئەنبار.

لە راستیدا زۆربەی پیشەسازی وەلات لەگەڵ کێشەیەک بەناوی "داروخانی شاراوە" دەستوپەنجە نەرم دەکا.

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی بانکی نێودەوڵەتی، ئێران لە "وەرشکست بووندا" لە نێو 189 وەلات لە پلەی 129دا جێگەی گرتووە. بەپێی ئەو راپۆرتە پلەی ئێران سەبارەت بە وەرشکستەبوون و کۆتایی هاتنی چالاکی تەجاری لە پلەی 137 لە ساڵی 2014ی زایینی بۆ 138 لە ساڵی 2015 دابەزیوە و لە ناوچەی MENA بەرزترە.

ماشین سازی

ماشین سازی پێگەیەکی گرینگی لە بەرهەمهێنانی ناسافی ناوخۆیی هەیە. بەو حاڵەش ئەو سەنعەتەش لە یەک ساڵی رابردوودا لەو راوەستان و داشکانە بەریی نەبوو.

لە ساڵی 93دا کە بەشێک لە ئابڵووقە نێودەوڵەتیەکان لەسەر پارچەو مەوادی سەرەکی کە لە ماشین سازیدا پێویست بوو هەڵگیرا، ماشین سازان توانیان بەرهەمهێنانی ماشین لە 700 هەزارەوە بۆ 1.1 ملوێن ماشین بەرز بکەنەوە.

ئەو هەڵکشانە بەرچاوە بەبێ بەرزبوونەوەی توانای کڕینی خەڵک و بەرزبوونەوەی داواکاری نەیدەتوانی بەردەوام بێ. لە ئاکامدا ساڵی رابردوو ئەوانیش مەجبور بە کەم کردنەوەی بەرهەمهێنان بوون. بە شێوەیەک لە ساڵی 94دا بەرهەمهێنانی ماشین لە ئێران 13.6 لەسەد دابەزی.

 

سەرچاوە: ئەنجومەنی ماشینسازانی ئێران

 وێدەچێ ئەم داشکانە دوو هۆی هەبێ، یەکەم دابەزینی توانای کڕین لە بازارەکانی ناوخۆدا و دووهەم کەیفیەت و کواڵەتی ناستانداردی بەرهەمەکان کە ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتۆتەوە. بەرێوەبەرانی کارخانەکانی ماشینسازی دەڵێن: شیرکەتەکانی ماشینسازی لە ئێستادا 60 لەسەد توانای بەرهەمهێنانیان هەیە. ئەوەش بەو مانایە کە داواکاری بۆ کرینی ماشین لە بازاردا نیە کە ئەوەش بەهۆی دابەزینی توانای ماڵی خەڵکەوەیە. وا بەراورد دەکرێ کە توانای ماڵی کڕیار بۆ کڕینی ماشین لەچاو 4 ساڵ لەوەپێش 40 لەسەد دابەزیوە.

9ـ هەناردەو هاوردە

لە ساڵی 1394، هەم هەناردەکردنی غەیرە نەوتی و هەم هاوردەکردن بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کرد.

جەدوەلی خوارەوە کە لە راپۆرتەکانی "گومرگی کۆماری ئیسلامی" دەرهێنراوە، ئاگۆرانکاریەکان نیشان دەدا:

 

سەرچاوە: ئاماری سەرەتایی تەجارەتی دەرەوەی ئێران لە 12 مانگی 1394

بەشێوەی مامناوەند تەجارەتی (CAB)ی ئێران لە ساڵی 2015 بەرهەمهێنانی ناسافی ناوخۆ  0.4 لەسەد بووە. ئەو رێژەیە لە ساڵی 2016 دەگاتە 0.8 لەسەد.

بەشی زۆری هەناردەکردنی کەلوپەلی غەیری نەوتی بۆ وەڵاتانی چین، عێراق، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەفغانستان و هیند بووە. تەنیا ئالوگۆرێک لەچاو ساڵی 1393 کە رووی داوە جێگۆڕکێی وەڵاتانی ئەفغانستان و هیندە. بە شێوەیەکی دیکە بە بەرزبوونەوەی هەناردەکردن بۆ ئەفغانستان ئەو وەڵاتە بۆ پلەی چوارەم لە نێو ئەو وەڵاتانەی کەلوپەلیان بۆ هەناردە دەکرێ بەرز بوویەوە.

زۆربەی هاوردە کردنی وەڵات لەو سالەدا "1394" بەریز لە وەڵاتانی چین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کۆماری کورە، تورکیە و سوئیس بووە. تەنیا گۆرانێک کە رووی داوە جێگۆرکێی سوئیس لەگەڵ هیندوستانە.

پێوەندیە نێونەتەوەییەکانی ئابووری ئێران

لە ماوەی یەک ساڵی دوای هەڵگیرانی ئابڵووقەکانزۆرێک لە بەربەستە حقوقیەکان سەبارەت بە پێوەندی تەجاری لەگەڵ ئێران هەڵگیرا. لە باری سیاسیشەوە دەوڵەتی ئەمریکا و یەکیەتی ئوروپا هانی شیرکەت و وەلاتانیان دەدا بۆ سات و سەودا لەگەڵ ئێران. لە خوارەوە ئەو ئاڵوگۆرانە دەخەینە بەرچاو:

ئاکامی هەڵگیرانی ئابڵوقەکان

لە راپۆرتی 26ی رەزبەری 95، وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئێران سەبارەت بە جێبەجێ کردنی بەرجام، ئاکامی هەڵگیرانی ئاڵوقە ناوکەییەکانی راگەیاند کە لەوانە "سازبوونی 614 پێوەندی کارگێری لە نێوان 24 بانکی ئێرانی لەگەل 230 بانکی دەرەوە". لە راپۆرتەکانی پێشووی ئەو وەزارەتە حاڵەتگەلی وەک "کردنەوە حیساباتی بانکی ناوەندی لە دەرەوە"، "دروست بوونی پێوەندی سوئیفت"، "وەرگرتنەوەی قەرزی نەوتی" و "سەرمایەگوزاری هاوبەش"ی شیرکەتە دەرەکیەکان و شیرکەتە ئێرانیەکان ئیشارە کراوە. هەروەها لەباری ماف و حقوقیشەوە "تێکڕای بەڵگەی ئابڵوقەکان" کە بڕیارنامەکان و یاسا و رێساکانی ئابڵوقە ناوکەییەکانی لە خۆ دەگرت لەناوچوون یان دەستکاری کراون.

جەک لەو، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، لە یەکەم ساڵرۆژی واژۆی رێکەوتن نامەی ناوکەیی ویەن دا باسی لە قازانجی بەرچاوی ئێران لەو ماوەدا کردوە، لەوانە کردنەوەی زیاتر لە 300 حیساب لە بانکەکانی دەرەوە بە بایەخی ملیاردها دولار.

سەفەری هەیئەتە تەجاریەکان

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی پەرەسەندنی تەجارەتی ئێران لە بەفرانباری 93 تا بەفرانباری 94 زیاتر لە 64 هەیئەتی تەجاری سەردانی ئێرانیان کردوە. ئەو هەیئەتانە نوێنەری بەلانی کەمەوە 2000 شیرکەتی خاریجی بوون. هەر چەند دەوڵەتی رۆحانی بە تەواوی هەوڵی داوە ئەو هەیئەتانە زیاتر بن، بەڵام تا ئێستا ئەو سەردانانە نەبوونە دابین کەری پێویستیەکانی ئابووری ئێران، یانی راکێشانی سەرمایەگوزاری خاریجی بۆ ئێران. بڵاکراوەیەکی دەوڵەتی فەرانسە ئیشارەی سیاسەتی حکومەتی رۆحانی کردوە و نووسیویە: لێکدانەوەی رۆژئاوا لە دۆخی ئێستای حکومەتی رۆحانی، هەڵسوکەوت لەگەڵ فرۆشیارێکی قەرزدار و تامەزرۆیە کە خۆی بە مەجبور بە فرۆشی مافی نەتەوەیی دەبینێ. بەو پێیە، ئەگەر کڕیار کەمێ سەبر بگرێ، رەوشی فرۆشیار خراپتر دەکاو لەو کاتەدا نرخی کاڵاکەی دادەبەزێنێ.

لەگەڵ ئەوەدا لەو ماوەدا شیرکەتەکانی "تۆتاڵ"ی فەرانسە و "ئەنی" ئیتالیا توانیان دەفتەری نوێنەرایەتی خۆیان لە ئێران بکەنەوە. هەروەها بە هاوکاری م د ف (ناوەندی خاوەنەکانی پیشەسازی فەرانسە) دەفتەرێک لە تاران بۆ لێکدانەوەو هاندانی سەرمایەگوزاری لە ئێران دامەزراوە.

شیرکەتی "بریتیش پترولیوم"ی بریتانیا (BP)

و شیرکەتەکانی "رامازل"ی ئیتالیا و "زاروبژنفت"ی روسیەیش لە وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی رژێمدان بۆ کردنەوەی دەفتەری خۆیان لە ئێران.

لە خاکەلێوەی ئەو ساڵ لە کونفرانسێک لە لەندەن کە لەلایەن رۆژنامەی "فایننشال تایمز" سەبارەت سەرمایەگوزاری لە ئێران بەرێوەچوو، ساجد جاوید وەزیری بازرگانی بریتانیا ئێرانی دوای ئابڵوقەکانی بە "گەورترین هەل لە بازارەکانی تازە پێگەیشتوو لە چارکە سەدەی ئەم دواییە" پێناسە کردبوو. ناوبراو هەروەها هەواڵی ئەوەی دا کە لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ئیدارەی کەفالەتی هەناردەکردنی بریتانیا و سەندوقی کەفالەتی هەناردەکردنی ئێران بۆ ئاسانکاری تەجارەت لە نێوان دوو وەڵات واژۆ کراوە و وتی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە دوو نەتەوەی گەورەی ئێمە تەجارەت لەگەڵ یەکتر دەست پێ بکەن. لەو کونفرانسەدا محەمەدی نەهاوندیان سەرۆکی دەفتەری سەرۆک کۆماری رژێم قسەی کرد و وتی قسە کردن لەسەر توانای ئابووری ئێران بەس نیە و داوای کرد سیاسەتی نوێ لەگەڵ ئێران بگیرێتەبەر.

ئەو هەنگاوانەی نراون

لەگەڵ بوونی بەربەست، ساتوسەودای سنووردار ئەنجام دراوە یان وتووێژی لەبارەوە کراوە:

لە بانەمەڕی 95 ئێرفرانس، لە دوای 8 ساڵ راگرتنی کاری گواستنەوە، فرینی فرۆکەکانی بۆ ئێران دەستی پێ کردەوە، هەر چەند بەرەوڕووی ناڕەزایەتی کارمەندانی ئەو شیرکەتە بوونەوە کە نایانەوێ لە دوای نیشتنەوە لە تاران یاساکانی پۆشینی ئەو وەلاتە پەیرەو بکەن. لە ئاکامدا ئێرفرانس مەجبور بوو لەو هێڵەدا میوانداری داوتەڵەب بەکار بێنێ.

بریتیش ئیزویز یش هاتووچۆی خۆی بۆ تاران لە هاوینەوە دەست پێ کردوە.

سەبارەت بە ماشینسازی فەرانسە، شیرکەتی "ئێران خودرەو" لەگەڵ پژۆ دا رێکەوتنێکی واژۆ کردوە کە بەو پێیە پژۆ و سیترۆئێن هەر دووکیان ماشین گەلێکیان بە لایەنی ئێرانی داوە کە چەندین ساڵ لە بەرهەمهێنانیان تێپەریوەو لەو کاتەی دەست بە بەرهەمهێنانیان لە ئێران کراوە، لە چەرخەی بەرهەمهێنانی جیهانی دەرچوون. پژۆ رێکەوتنی 50 بە 50ی لەگەڵ ئێران خودرەو کردوە و بەرێوەبەری لەگەڵ ئەو شیرکەتە دابەش کردوە.

بەڵام رێکەوتنی نوێی سایپا لەگەڵ رنۆ و ئێران خودرەو لەگەڵ رنۆ ئەو بەرهەمانەیە کە ئێستا خەریکە دادەرێژرێ.

رنۆ لە رێکەوتنەکەی لەگەڵ سایپا هاوکاریەکانی خۆی بۆ 60 لەسەد بەرز کردۆتەوە بۆ ئەوەی بەرێوەبەری کارەکان لە ئەستۆی خۆی بێ. رۆژی 15ی ڕەزبەریش رێکەوتنێک لەگەڵ سایپا لەبارەی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مودیلی سیترۆئێن لە ئێران واژۆ کرا. هاوکات رنۆ پێشنیاری کڕینی پارس خودرەوی کردوە. هاوبەشی ئەو کارخانە کە سێهەمین ماشینسازی گەورەی ئێرانە، سایپایە. بەڵام تا ئێستا بۆ فرۆشتنی پارس خودرەو رەزایەتی دەرنەبڕیوە.

لە پێوەند بە ئەیرباس، لە رێبەندانی 94دا لە کاتی سەردانی رۆحانی لە فەرانسە، رێکەوتنی 10.5 کلیارد دولاری لە نێوان تاران و کومپانیاکانی ئەیرباس بۆ کڕینی 73 فرۆکەی 118 کورسی ئیمزا کرا.

بەپێی ئەو رێکەوتنە، 15 لەسەدی ئەو حیسابە لەلایەن ئێران ئەیرەوە دەردرێ و 85 لەسەدەکەی دیکەی بە شێوەی "فاینانس" دابین دەکرێ. (فاینانس "بە دابین کردنی سەرچاوەی ماڵی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەی گەورە دەگوترێ").  لە دوای ئەوە راگۆڕینەوەی زۆر بۆ راکێشانی فاینانس، لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای ئەیرباس و ئێرانئەیر بەرێوەچوو. بەڵام هەتا ئێستا بە هیچکوێ نەگەیشتوون.

جان لهی، بەرێوەبەری پلەبەرزی کڕیارانی ئەیرباس گوتوویەتی کە ئەگەر چی رێکەوتنی فرۆشتنی فرۆکەکانی ئەو شیرکەتە بە ئێران پێکەوتنی بەخۆوە بینیوە، بەڵام رەوتی جێبەجێ کردنی زۆر لەوە هێواشتر بەرێوەدەچێ کە چاوەروانمان دەکرد. ئەو بەرپرسەی ئەیرباس هەروەها دەڵێ: ئێمە بەدوا رێگەیەکەوەین بۆ هێنانەدەرەوەی پووڵ لە ئێران لە رێگەی سیستەمی بانکین، ناوبراو وریایی داوە کە ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەبێ بەو مانایە کە رێکەوتنەکە جێبەجێ ناکرێ.

لە مانگی ژوئێنیش شیرکەتی ئێران ئەیر و بوئینگ لەبارەی سەودایەکی 25 ملیارد دولاری رێکەوتن. لە مانگی سپتامبردا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هاوکات ئیجازەنامەی بۆ ئەیرباس و بوئینگ دەرکردوە.

 


8 ساڵ و 16 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران