سه‌رۆكوه‌زیری ئیسرائیل له وتارێكدا داوای له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، حكوومەتێكی فریاگوزاری به‌په‌له پێكبهێنن. وتیشی: "هه‌ر شوێنێك حه‌ماسی لێبێت وێرانی ده‌كه‌ین".
بنیامین نەتەنیاهو; سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ڕایگەیاند، هێندێ چه‌كدار له‌نێو خاكی ئیسرائیل ماون، ئه‌وانیش له‌نێو ده‌به‌ین.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: "سپاسی پاڵپشتییه‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م کە كه‌شتیە ئه‌مه‌ریكاییەکانی بۆ پاڵپشتیی ئێمه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.
ناوبراو هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕۆژانی سه‌خت له‌به‌رده‌ممانه و پێداگرین له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و هه‌ر شوێنێك حه‌ماسی لێبێت، ده‌یكه‌ین به وێرانه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی ئەوەشی کرد کە هه‌موو شتێك له پێناو رفێندرا‌و و بێسه‌روشوێنبواندا ده‌كه‌ین