لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی ترۆریستی حەماسی فلستیندا تا ئێستا ٦٩ کەس کە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن گیانیان داوە و چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ترۆریستانی حەماسدا، ٦٩ کەس کە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن گیانیان لەدەستداوە .
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هەڵگری ڕەگەزنامەکانی فەڕەنسی، ڕووسی، ئارجەنتینی، ئیتاڵی، ئامریكایی، بەریتانی، نیپاڵی، ئاڵمانی، تایلەندی و بەڕازیلین.
باس لەوەشکراوە، سەرباری ئەوەی چەندین کەس بێسەروشوێن بوون ، ژمارەیەک کەسی دیکە بەدیل گیراون.