هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەڕی باڵەکانی ڕژیم تا دێت گەرمتر دەبێت

شەڕی باڵەکانی ڕژیم تا دێت گەرمتر دەبێت
ب. هەژیر

شەڕی باڵەکانی رژیم رۆژ لە دووی رۆژ بەرینتر دەبێتەوە وتا دێت گورگەکان زیاتر لە یەک بەر دەبن. رێکەوتنی ئەتۆمی(بەرجام) کە باڵێک بەسەرکەوتنی دەزانێت و ئوسولگەراکان بە پاشەکشێی دەزانن ،تەنووری ئەو شەڕەی زیاتر گەرم کردوە. هاوکات هەڵبژاردنی رەشەممەی داهاتوو کە باڵەکان بە هەڵبژاردنێکی یەک لاکەرەوەی جیناحی دەزانن، هەڵویستی باڵی رۆحانی-رەفسەنجانی و هاوکات دژکردەوەی موحافیزەکارانی لێکەوتۆتەوە.

 

شەڕی باڵەکانی رژیم رۆژ لە دووی رۆژ بەرینتر دەبێتەوە وتا دێت گورگەکان زیاتر لە یەک بەر دەبن. رێکەوتنی ئەتۆمی(بەرجام) کە باڵێک بەسەرکەوتنی دەزانێت و ئوسولگەراکان بە پاشەکشێی دەزانن ،تەنووری ئەو شەڕەی زیاتر گەرم کردوە. هاوکات هەڵبژاردنی رەشەممەی داهاتوو کە باڵەکان بە هەڵبژاردنێکی یەک لاکەرەوەی جیناحی دەزانن، هەڵویستی باڵی رۆحانی-رەفسەنجانی و هاوکات دژکردەوەی موحافیزەکارانی لێکەوتۆتەوە. ئاخوند رۆحانی رۆژی 28ی گەلاوێژ لە دانیشتنێکی هاوبەشی نێوان دەوڵەت وپارێزگارانی رژیم، بە ئاماژە بە وەرێخستنی هەڵبژاردن، باڵی ئوسولگەرایان وشۆڕای نیگابانی دایە بەر رەخنە وگوتی: بۆ دەکرێت باڵیک بلێت من  شتێکم دۆزیوەتەوە کە دەتوانم بەهەموو رەنگێک دەری  بێنم، بەم جۆرە نیە. رۆحانی پاشان بە ڕەدکردنەوەی سەڵاحیەتی کەسانی سەروە ڕەفسەنجانی-رۆحانی لە لایەن شۆرای نیگابانی خامەنەیی لە رابردوودا ئاماژەی دا و لە بارەی ڕۆلی شۆرای نیگابان گوتی: ئیمە جێگەیێکمان لە وەڵات نیە کە گەرەکی بێت کەسی ساڵح ودڵسۆز کە گەرەکیانە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان خزمەت بە وەڵات بکەن، ڕەدی سەڵاحیەت بکەن. مۆرەکانی باڵی رۆحانی- ڕەفسەنجانی بە بیانووی بەشداری کردن لە فیتنەگێڕی ڕەد دەکرێنەوەو رۆحانی دەڵێت ئێمە شاندی بەێوەبەریمان نیە کە باڵێک پەسەند بکاو باڵێک ڕەد بکاتەوە. لە دوای ئەم لێدوانانەی ئاخوند رۆحانی، سەرانی ڕژیم لە هێرشێکی هەموو لایەنەدا بۆ سەر رۆحانی،قسەکانی ناوبراویان بە جەوسازی ئەژمار کردو ناویان نا چەواشەکاری لەدژی شۆڕای نیگابان. لەو پێوەندیەدا ئاخوند سادقی ئامولی لاریجانی سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیم لە دژ کردەوە سەبارەت بە قسەکانی رۆحانی گوتی: بۆچی هێندێک لە ئاغایان باڵبازی لە دژی شۆرای نیگابان وەرێدەخەن وقسەی چەواشەکارانە دەکەن وقسەو باس لەو بارەوە دروست دەکەن؟ سەرۆکی نیزامی قەزاییەی رژیم لە درێژەی قسەکانیدا لە دژی رۆحانی وبە بەرگری لە شۆرای نیگابان داوای لە رژیم کرد لە بارەی چارەنووسی هەڵبژاردنەوە خۆراگرانە رابوەستێت.ئاخوند ئەحمەدی خاتەمیش بەرنوێژی هەینی تاران لە کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی چاودێری شۆرای نیگابان ولە دژ کردەوە سەبارەت بە قسەکانی رۆحانی گوتی: ئەرکێک کە یاسای بنەرەتی لە ئەسڵی 90 خستویەتیە سەرشانی شۆرای نیگابان،چاودێریە لەسەر هەڵبژاردنی مەجلیس وسەرۆکایەتی کۆمار ومەجلیسی شۆرای ئیسلامی وگەرانەوە بۆ دەنگی گشتی و ریفراندۆمە.هەر لەم پێوەندیدا  نوێنەرانی سەروە خامەنەیی لە مەجلیسی ئاخوندان هیرشیان کردە سەر رۆحانی. عەلی ئێرانپور رۆحانی تاوانبار کرد کە سەروە رژیمی ئیسرائیلە ونوێنەرایەتی ئەوان دەکات.ناوبراو گوتی: هێندێک کەس لە راستای قازانجی دژمنانی سوێند خواردووی نیزامی پیرۆزی ئێران هەنگاو هەڵدەگرن وبە بێ‌ سەرنجدان بە ئەسڵی 98و 99ی یاسای بنەرەتی، هەوڵ بۆ لاوازکردنی دامەزراوەی پیرۆزی شۆرای نیگابان دەدەن کە بە داخەوە ئەم نیەتە پیسە ئی رژیمی سەهیونیستی ودژمنانی دەرەکی ونێوخۆییە. وریای دەدەم بەو کەسانە کە ریگە بە هاتنی کەسانی وەک بەنی سەدرو ومەجلیسی شەشەم نادرێت. کوچکزادەش کە یەکێکی دیکە لە ئەندامانی مەجلیسی رژیمە گوتی: رۆحانی کە سوێندی خواردوە پاسەوانی مەزهەبی فەرمی ونیزامی جمهوری ئیسلامی ویاسای بنەرەتی بێت،بە پێچەوانەی دەقی نوسراوی یاسای بنەرەتی رەخنە لە کاری شۆرای نیگابان دەگرێت. ئاغای بێ‌ هونەر بەخوا ئەم کارانە ودرێژەدان بەو قسانە دەبێتە هۆی دیکتاتۆری. بۆ کۆماری بوونی ئەم نیزامە هەروەکوو ئیسلامیەتەکەش خوێن ڕژاوە. من وریایی دەدەم ئەگەر راست دەکەی وپێملی خامەنەیت،بەقسەی ناوبراو بکە کە هاوپێوەندی و نەبوونی ناکۆکی بە پێویست دەزانێت بۆ ئەم رۆژگارە. دوو باڵی نێو حاکمیەوتی رژیم کە مونافسەی کۆکرنەوەی هێز بۆ قۆرخ کردنی دەسەڵات دەکەن،لە ئێستاوە کە 7 مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی بە نێو مەجلیس، کەوتوونەتە تاوانبار کردنی یەکدی وباڵی خامەنەیی هەموو هەوڵیانە کە مەجلیسی شەشەم دووپات نەبێتەوە وقۆرسایی باڵی رۆحانی –رەفسەنجانی لە موحافیزەکاران زیاتر نەبێت.هەر چەند هەڵبژاردن لە ساختارو پەیکەرەی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بابەتێکی فۆرمالیتە وچەواشەکارانەیە ولە ئیستاوە هەموو نوێنەرانی مەجلیسی یازدەهەم دیاری کراون، بەلام بە پلان و بەرنامە هەموو سەرەوەختێکی هەڵبژاردن ، هەڵمەتێکی فراوانی پروپاگەندەی هەڵبژاردن وەرێ‌ دەخەن وگەرەکیانە بەهەر جۆرێک بێت بەرگی دیموکراسی وهەڵبژاردنی ئازاد بکەنە بەریان.ئەم رێکارەیان بۆ هەڵبژاردن لە کاتێکدایە کە هێندێک لە مۆرەسووتاوەکانی رژیم باس لە شێوەی هەڵبژاردن لە نێو ئەو سیستمەدا دەکات وبە شەرمەوە دەلێن کەبە بوونی فڵتێرو شۆڕای نیگابان و وەزارەتی ئیستسوابی،کەی هەڵبژاردنێکی پاک ئەنجام دەدرێت.

 


9 ساڵ و 2 مانگ و 18 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەڕی باڵەکانی ڕژیم تا دێت گەرمتر دەبێت

شەڕی باڵەکانی ڕژیم تا دێت گەرمتر دەبێت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران