ئەگەری بەرێوەچوونی سزای سێدارەی مێر منداڵێکی کورد
رێگریی بەرپرسانی زیندان لە چارەسەری پزیشکیی لاوێن کەریمی
ئیجلال قەوامی بانگهێشتی دادگای سنە کرا
ئەگەری بەرێوەچوونی سزای سێدارەی مێر منداڵێکی کورد بەپێی هەواڵەکان، هێمن هەورامی نژاد، کە بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەوە ئاگادار کراوەتەوە بەرێوەچوونی حوکمەکەی نزیک بۆتەوە. هێمن هەورامی نژاد لەکاتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە ١٧ ساڵ تەمەنی بووە و ٥ ساڵ پێش دەستبەسەر و سەرباری ئەوەی تەمەنی لە ژێر 18 ساڵ بووە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. چەند رۆژ لەوە پێش بەرپرسانی گرتووخانەی سنە پێیان راگەیاندوە کە بەریوەچوونی حوکمەکەی نزیک بۆتەوە و ئەگەری زۆرە بەو زوانە بەرێوەبچێ. پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا سهبارهت به ئەگەری بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی هێمن هەورامی نژاد هوشداری دابوو و داوای کردبوو بەڕێوەچوونی ئەو سزایە ڕابگیرێت. رێگریی بەرپرسانی زیندان لە چارەسەری پزیشکیی لاوێن کەریمی بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان، لاوێن کەریمی کاتێک لە زیندانی ئیداری ئیتلاعاتی رژێم لە شاری سەقز دەستبەسەر بووە، “بەهۆی ئەشکەنجەوە تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە.” بەپێی هەمان سەرچاوە، دوکتورهکانی زیندان ڕایانگەیاندووە کە دەبێ ئەو کچە کوردە خێرا چارەسەر بکرێت، بەڵام بەرپرسێکی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعات بەناوی ڕەجەبی گوتوویە بە هیچ شێوەیەک ئیزنی ئەوە نادرێت ئەو زیندانیە بۆ دەرمان ببرێتە دەرەوەی بهندیخانه. لاوێن کەریمی، تەمەن ٢٦ساڵ و خوێندکاری بواری کارگێڕی هاوینی ئەمساڵ لە ماڵی خۆیان لە سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستبهسهر کراو پاشان لەلایەن داگای سەقزەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری رژێم حوکمی شەش ساڵ و پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. دواتر بەهۆی ناڕەزایەتیی پارێەزەری ناوەبراوهوه لهئاکامدا حوکمەکەی بۆ ٣ ساڵ و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمهدان کەم کرایەوە. کە مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەس و کاری هەتا یەکساڵ پێ نادرێ. ئیجلال قەوامی بانگهێشتی دادگای سنە کرا بەپێی هەوالەکان ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، ئیجلال قەوامی ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی شاری سنە، دەبی لە بەردەم دادسرای گشتی و دادگای رژێم لەو شارە ئامادە بێ. ئەو داکۆکیکارەی مافی مرۆڤ، لەسەر سکاڵای یەکێک لە ئەندامانی شۆرای شاری سنە دادگایی دەکرێت. نووسینی وتارێک لە لایەن ئیجلال قەوامیەوە سەبارەت بە هەوڵە نایاساییەکانی"ف،ز"، بووەتە هۆی بانگهێشت و دادگایی کردنی ناوبرا. دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە نامەی بانگهێشتەکەیدا، وتە بێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانی بە"بڵاوکردنەوەیی درۆ و دەلەسە" تاوانبار کردووە. ناوبراو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیی و قەزاییەکانی رژێمەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە. ئیجلال قەوامی چالاکیی ڕۆژنامەوانیی خۆی لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوییەوە دەست پێکردوە، و ئێستا بە یەکێک لە ڕۆژنامەوانە ناسراوەکانی کوردستان بەئەژمار دێت. |