بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵدەریەکان, سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، سەرەڕای بوونی کێشەی جەرگ، سیی، پرۆستات و زەختی خوێن، لە مرەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.
هەروەها لە جەرگی سیاوەش حەیاتیدا گرێیەک دیار کەوتووە کە پێویستی بە نەشتەرگەریی خێرا هەیە کە سەرەڕای داواکارییەکانی خۆی و بەدواداچوونی خانەوادەکەی و ئەندامانی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، تاکوو ئێستا مرەخەسیی دەرمانیی پێ نەدراوە.
بەرپرسانی زیندانی ڕژیم لە کرماشان، دادوەری دەسەڵات بۆ دۆسییەکە و ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی کرماشان، داواکارییەکەی ناوبراویان بۆ وەرگرتنی مرەخەسیی دەرمانی ڕەت کردووەتەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، سیاوەش حەیاتی پاش بانگکردنی بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری تاوانە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە شاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی دیزڵاوای کرماشان کرابوو.