بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکان، لە دوای دەست پێکردنی پرۆسەی گرتنەوەی ناوچەکانی موسڵ، زۆربەی گوند و ناوچەکانی دەوروبەری باشیک ئازاد کرابوو و شارۆچکەکە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە گەمارۆ درابوو، 22ی مانگی ئوکتۆبرەوە شەڕ راوەستابوو، بەڵام ئەورۆ 7ی نوامبر لە سەعات 7ی سەرلەبەیانیەوە پرۆسەی گرتنەوەی شارەکە لە چوار قۆڵەوە دەستی پێ کرد.
ەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە دوای دەست پێکردنی
پرۆسەی گرتنەوەی ناوچەکانی موسڵ، زۆربەی گوند و ناوچەکانی دەوروبەری باشیک ئازاد کرابوو و شارۆچکەکە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە گەمارۆ درابوو، 22ی مانگی ئوکتۆبرەوە شەڕ راوەستابوو، بەڵام ئەورۆ 7ی نوامبر لە سەعات 7ی سەرلەبەیانیەوە پرۆسەی گرتنەوەی شارەکە لە چوار قۆڵەوە دەستی پێ کرد.
لە دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەری شارۆچکەکە بەیەک گەیشتنەوە سەرکەوتنی شەڕەکە راگەیەندرا.
هێزە ترۆریستەکانی داعش لە رێگەی خۆکوژ و ماشینی ئینتەحاری هەوڵی بەرگری دەدا بەڵام پێشمەرگە توانی بە کوشتنی دەیان کەس لە ترۆریستان و دەستبەسەر کردنی چەند کەسێکیان و تەقاندنەوەی نزیک بە 10 ماشین توانی بەسەر هەوڵەکانی ترۆریستاندا سەرکەوێ.
شایانی باسە هەر لە سەرەتای هێرشەکانی هێزە ترۆریستەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری لە شەڕی ترۆریستان و بەرگری لە هەرێمی کوردستان کردوەو ئەمرۆش لە گرتنەوەو ئازادکردنی شارۆچکەی باشیکدا چالاکانە بەشداری کردوەو تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە پێشمەرگە هیچ زیانێکی نەبووەو تەنها لە چەند شوێنێکی شارەکە تەقەیەکی کەم دەبیسترێ کە پێشمەرگە هەوڵی کۆتایی هێنانی دەدا.