پەنابەرێکی کوردی کوردستانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی سەرماوە لە سنووری لەهستان و بیلاڕووس گیانی دا.
ناسنامەی ئەم پەناخوازە هێمن شەمامی خەڵکی شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە.
تەرمی هێمن شەمامی لە دارستانەکانی سنووری لەهستان و بیلاڕووس دۆزرایەوە و پۆلیسی هیچ کام لەو وڵاتانە ئامادە نین بەرپرسیارێتیی وەرگرتنی تەرمەکە وەربگرن.
پەنابەرانی دیکە کە لەم ناوچەیەدا گیریان خواردووە، ڕێگەیان پێنادرێت نە بڕۆن و نە بگەڕێنەوە و لە بارودۆخێکی کارەساتباردا گیریان خواردووە.