ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێك بە ناوی "کەمال ئەشتەری" خەڵکی شاری بۆكان لە سنووری هەنگەژاڵ ی شاری بانە بە تەقەی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم بریندار کراوە.
ئەم هێزانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و قاچی بە سەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تەورێز گواستراوەتەوە.