یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پاسدار یەحیا رەحیم سەفەوی هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدا

پاسدار یەحیا رەحیم سەفەوی هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدا

پاسدار یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژکاری سەربازی خامنەیی و فەرماندەی پێشووی سپاس پاسدارانی رژێم لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدری حکومەتی تەنسیم، کونسولخانەی عەرەبستانی لە هەولێر بەوە تاوانبار کرد کە هاوکاری نەیارانی رژێمی ئێران دەکەن و لەو پێوەندەدا هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دا.

ناوبراو لەو وتووێژەدا دەڵێ: لەوەی کە بارزانیەکان ئیجازە دەدەن لە باکوری عێراق کونسولگەری سعودیە چەک بە دژە شۆرش "هێزە شۆرشگێڕەکانی کوردستانی ئێران" بدا هۆشداری بە بارزانیەکان دەدەین کە دەبێ بزانن کە قەرزداری ئێرانن. کوردەکانی عێراق ئاریایین و بە رەچەڵەک ئێرانین و سۆزیان بۆ ئێران هەیە، بەڵام ئەوە بزانن کە ئەگەر بچنە ناو ئەو یاریە سیاسیە، روون نیە کە ئیتر ئێران کۆمەکیان بکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا ئەو پاسدارە " پارتی دیموکراتی کوردستان"ی بە پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار کرد و گوتی: ئێمە نیگەرانی ئەوەین کە هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراق دابڕێ و ئێمە ئەو دابڕانەمان بەلاوە پەسەند نیە.

ئەوە یەکەمجار نیە پاسدارانی رژێمی ئاخوندی بە بیانووی جۆراوجۆر هێرش و هەڕەشە دەکەنە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و تۆمەتی جیاجیای دەخەنە پاڵ.

هاوکات رژێمی ئێران هەر جۆرە جوڵەیەکی هێز و لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستانی ئێران دەلکێنی بە دژمنانی خۆیەوەو بەو شێوە هەوڵی ناشیرین کردنی بزوتنەوەی مافخوازانەی کورد لە کوردستانی ئێران دەداو ئەو قسانە پاسدار سەفەویش هەر لەو چوارچێوەدایە.

7 ساڵ و 10 مانگ و 14 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاسدار یەحیا رەحیم سەفەوی هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدا

پاسدار یەحیا رەحیم سەفەوی هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران