یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوئێد دوای ئەوەی زانیان دوو لە هاندەرەکانیان لە شەقامەکانی برۆکسل لەلایەن چەکدارێکەوە کوژراون کە ڤیدیۆی پشتڕاستنەکراوی پەیوەندییەکەی بە داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، یارییەکەیان بەرامبەر بێلژیك كۆتایی پێهێنا.
دوابەدوای هێرشێکی چەکداری لە دەوروبەری یاریگای کینگ بودوئێن لە برۆکسل، دوو هاندەری هەڵبژاردەی سوئێد بەر دەستڕێژی گولـلە کەوتن و کوژران.
دوای ئەم ڕووداوە، سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند کە ناوچەی دەوروبەری یاریگاکە بە تەواوی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ گەمارۆ دراوە.