رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ڕەزبەر ١٤٠٢ی هەتاوی، یەكێتی ئوروپا جایزەی ساخارۆفی بە شەهید ژینا ئەمینی و شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی پێشكەش كرد.
یەكیتی ئوروپا ڕایگەیاند پێدانی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا ئەمینی بە واتای پشتیوانی كردنە لە شۆڕشی مافخوزانەی ژنانی ستەملێكراوی سەرانسەری ئێران.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەم دەستكەوتە گەورەیە پیرۆزبایی بە خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی، ئافرەتانی ستەملێكراوی كوردستان و ئێران و خانەوادەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا و تێكڕای تێكۆشەران و پێشمەرگە نەبەزەكانی ڕێگەی ڕزگاری كوردستان و تێكڕای خەباتكاران و ئازادیخوزانی دژ بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە كوردستان و ئێران پێشكەش دەكا.
سازمانی خەبات سپاس و قەدرزانی خۆی بە ئەندامانی پاڕڵمانی ئوروپا ڕادەگەێنێ، بە بۆنەی ئەو بڕیاڕە گەورەیان و پێدانی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا و شەهیدانی شۆڕشی ڕەوای ئازادیخوزانە لە ئێران و كوردستان دا.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی كۆچی خۆری