پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئاخوند لاریجانی هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری رژێم

ئاخوند لاریجانی هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری رژێم

رۆژی 17ی خەزەڵوەری 95 ئاخوند لاریجانی گوتی: هەندێ دەڵێن با بە بیانووی ناراست قەڵەمەکان نەشکینین یان بە بیانووی بێ بنەما زارەکان نەبەستین، روونە کە ئەو قسانە روو لە دەزگای قەزاییە. ئەوە جۆرێکە لە بوختان بە دەزگای قەزایی هەروەها بێ ریزی و سەیریشە کەسانێک وەها بوختان و بێ رێزی بە دەزگای قەزایی بە رەوا دەبینن،








رۆژی 17ی خەزەڵوەری 95 ئاخوند لاریجانی گوتی: هەندێ دەڵێن با بە بیانووی ناراست قەڵەمەکان نەشکینین یان بە بیانووی بێ بنەما زارەکان نەبەستین، روونە کە ئەو قسانە روو لە دەزگای قەزاییە. ئەوە جۆرێکە لە بوختان بە دەزگای قەزایی هەروەها بێ ریزی و سەیریشە کەسانێک وەها بوختان و بێ رێزی بە دەزگای قەزایی بە رەوا دەبینن، بەردەوامیش دەم لە ئەخلاق و ئیسلام دەدەن. ئەو جۆرە بوختان و بێ رێزیان لەگەڵ کام بەشی ئەخلاق و ئیسلامدا دێتەوە؟ ئەو جۆرە بوختانانە بە دەزگای قەزایی و لاواز کردنی ئەو دەزگایە بە قازانجی کێ یە؟

ئاخوند لاریجانی روو لە سەرەک کۆماری رژێم حەسەن رۆحانی گوتی: برای گەورە ئێوە خۆتان زارەکی و بەنووسین، بە ناوجی و بێ ناوجی وتووتانە کە بۆچی لەگەڵ فڵان رۆژنامە یان فڵام ماڵپەردا رووبەروو نابنەوە، یان لەلای رێبەر گلەیی دەکەن مە بۆچی دەزگای قەزایی بەرەورووی فڵان مالپەر نەبۆتەوە. بەڵام کاتێ‌ لە کۆری چاپەمەنی و راگەیەنەکان دەکەن ئامادە دەبی، هاواری ئازادی چاپەمەنی هەڵدەدەن و دەلەی قەڵەمەکان مەشکێنن و زارەکان مەبەستن! هەر چەند ئێمە کارمان بەو قسانە نیە و رێگەی قانوونی خۆمان دەگرینە بەر.

جێگەی ئاماژەیە 15ی خەزەڵوەر، ئاخوند رۆحانی کە لە نمایشگای کتێبی رژێمدا قسەی دەکرد گوتبووی: نابێ بەبیانووی نادروست دەمەکان ببەسترێ و یان "قەڵەمی شکاو و دەمی بەستراو هیچ کارێکیان پێ ناکرێ" و "ئاسایش تەنیا بە چەک" پارێزراو نابێ.

قسەکانی ئاخوند لاریجانی لەلایەک دەرخەری دوور روویی ئاخوند رۆحانی و لەلایەکی دیکە شەڕی نێوان تاقمە دەسەڵاتدارەکانی رژێم زیاتر روون دەکاتەوە.

8 ساڵ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاخوند لاریجانی هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری رژێم

ئاخوند لاریجانی هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری رژێم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران