جۆ بایدن لە وتارێکدا لە دەفتەری خۆی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ڕژیمی ئێران جگە لە پشتیوانی ڕوسیه لە شەڕی ئۆکراین دا، پشتیوانی حەماس و گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەی ناوچەکە دەکات و ئێمە لە وڵامدەر کردنی ئەو دەسەڵانە بەردەوام دەبین.
جو بایدن بە ئاماژەدان بەوەی بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئیسرائیل و ئۆکراین، ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕەزبەر داواکارییەکی بەپەلەی بودجە پێشکەشی کۆنگرە گرد و وتی: ئەم بودجەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هێزی سەربازیی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
بایدن پێداگری لەوە کردەوە: دەمانەوێت لایەنە تێکدەرەکانی ناوچەکە بزانن کە ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە و ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان بۆ ناوچەکانی دیکە بکات.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە ئورسێلا فۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئورووپا ڕایگەیاند کە ۹۳%ی کەرەستەی حەماس لە ئێرانەوە دێت و داوای توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر حکومتی ئێرانی کرد.