پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرزترین پلەی ئاماری بێکاری لە دوای ئینقلاب

بەرزترین پلەی ئاماری بێکاری لە دوای ئینقلاب

بەپێی راپۆرتێک کە ناوەندی ئاماری رژێم، لە دۆخی بێکاری لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندانی بڵاوکردۆتەوە، دەرخەری ئەوەیە کە بێکاری بە ئەندازەیەک بەرزبۆتەوە کە لە مێژووی وەڵاتدا بێ وێنەیە.
مەشرق 18ی خەزەڵوەر بڵاوی کردەوە کە بەپێی ئەو راپۆرتە ژمارەی بێکاران گەیشتۆتە 3 ملوێن و 337 هەزار کەس کە لە مێژووی ئێراندا بێ پێشوونەیە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: بەرز بوونەوەی ئاماری بێکاری لە دەوڵەتی یازدەهەمدا لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەوە پێش بوو حەسەنی رۆحانی لە نمایشگای کتێب دا گوتی ئەگەر نتوانین کار بۆ لاوان بدۆزینەوە، شۆرشگێر نین.

جێی بیرهێنانەوەیە کە یەحیا ئالی ئیسحاق کارناسی ئابووری رژێم یەکشەممە 9ی خەزەلوەر لە وتووێژیکدا لەگەڵ هەواڵدەری هێزی ترۆریستی قودس "تەنسیم" گوتی: بێکاری دوو ملوێنی لاوان راست نیە. لە ئێستادا 7 بۆ 8 ملوێن بێکارمان لە کۆمەڵگەدا هەیە.

ئەو کارناسە ئابووریەی رژێم هەروەها ئیشارەی بەوە کرد کە لە ئێستادا زیاتر لە 5 ملوێن دەرچووی زانکۆمان هەیە کە بێکارن. ناوبراو هەروەها لە درێژەدا وتی: ئامارەکانی ناوەندی ئامار 2.5 ملوێن بێکار نیشان دەدا. بەڵام هەندێ باس لە بوونی 6.5 ملوێن بێکار دەکەن کە لە راستیدا دۆخی کۆمەلگە لەگەڵ 6.5 بێکاردا دێتەوە.

ئالی ئیسحاق داروخانی ئابووری، بێکاری، هەڵاوسان و نەبوونی هەلی کار بۆ لاوانی بە کۆسپەکانی بەردەمی رژێم زانی و گوتی: یەکێک لە کۆسپە گەورەکانی وەڵات بوونی 7 بۆ 8 ملوین حەشیمەتی بێکارە کە زۆربەیان خوێندەوارن. هەر بۆیە دەبێ گرینگی تایبەتی بەم بابەتە بدەین و رێگەچارە بۆ ئەو رەوشە بدۆزینەوە.

8 ساڵ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزترین پلەی ئاماری بێکاری لە دوای ئینقلاب

بەرزترین پلەی ئاماری بێکاری لە دوای ئینقلاب

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران